میران عەلی نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بڵاوکردەوە

PM:07:54:27/01/2022

3120 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی نوێترین بەرهەمی خۆی کە ڤیدیۆ کلیپێکە بەناوی "مەگەڕێ" لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.

میران عەلی لە چەناڵی یوتیوبی خۆی ڤیدیۆکلیپی " مەگەڕێ "ـی بڵاوکردوە

تێکست و میلۆدی ئەم گۆرانییە تایبەتە بە (کاوە ئیسماعیلی) و ئەڕێنجمێنت ومۆسیقاکەی لەلایەن "ئاری مودەرەسی" بۆ کراوە، میکس و ماستەرینەگەکەی لەلایەن " ئۆمێد رەهرۆ"یە، " محمد باز"ـیش کاری دەرهێنانی بۆ کردووە

 

میران عەلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی NRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ کلیپی دوێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و گۆرانییەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.

ر.ئ






‌ بەپەلە