سێ چارەسەری سروشتیی بۆ نەمانی ژانەسەر

PM:05:20:24/01/2022

4840 جار خوێندراوەتەوە

ژانەسەر چ بە هۆی گرژبوونی ماسولکەکان و سەرماوە دروستبێت یان هۆکاری تر تەواوی رۆژەکەت لێتێک دەدات، زۆر کەس بۆ خێرا چارەسەربوونی ئەم گرفتە حەبی ئازارشکێن دەخۆن کە زۆرکات ئەم دەرمانانە کاریگەریی لاوەکیان هەیە، هەر بۆیە گرنگە پشت بە چارەسەرە سروشتییەکان ببەستیت.

ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدائاماژەی بە سێ ڕێگەی سروشتیی کردووە لە ماوەیەکی کەمدا چارەسەری ژانەسەر دەکەن، ئەوانیش:

یەكەم: زەیتی لاڤێندەر، ئەم زەیتە بۆنێكی تایبەتی هەیە و چارەسەری ژانەسەر دەکات، لە رێی هەڵمژینی بۆنەكەیەوە یان بەم زەیتە شوێنی ئازارەكە بشێلیت، بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی پێست چوار دڵۆپ زەیتی لاڤێندەر لە سێ كوپ ئاودا بیكوڵێنە، راستەوخۆ بۆ پێستت بەكاریبهێنە بەم شێوەیە پێست لە زیان دەپارێزێت.

دووەم: زەیتی نەعناع، بەهۆی بۆنی زەیتی نەعناوە دەتوانێت گرژی ژانەسەر نەهێڵێت و ڕۆیشتنی خوێن باشتر دەكات، چوار دڵۆپ لەم زەیتە لە چوار كوپ ئاودا بكوڵێنە و هەڵمەكەی هەڵمژە بەو جۆرە یارمەتی كردنەوەی جیوبەكان دەدات و ڕۆیشتنی خوێن ئاسان دەكات.

سێیەم: تۆوی كەتان، هەندێك جۆری ژانەسەر بەهۆی هەوكردنەوە دروست دەبێت بەكارهێنانی ئەم تۆوە هەوكردن كەمدەكاتەوە، چونکە دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری ئۆمێگا سێ.

ئ.ل