کەباب یەکێکە لە
خواردنە رۆژهەڵاتییە تایبەتەکان، کە خواستێکی زۆری لەسەرە، بێگومان هەریەکێک بە شێوازێکی
جیا رەنگە ئامادەیبکات، بەڵام ئاسانترین رێگا باشترە تاقیبکەیتەوە، کە تەنها ٣٠
خولەکی پێدەچێت.
پێداویستییەکان:
دوو کوپ ئاو
کوپێک برنج
¼ کوپ زەعفەران
¼ کوپ ئاوی گەرم 400
گرام قیمە
یەک پیاز
یەک سیر
خوێ بەپێی خواست
½ کەوچکی بچوک بەهاراتی
رەش
½ کەوچکی بچوک زەنجەبیل
½ کەوچکی بچوک دارچینی
زەیتی رووەکی بەپێی
خواست
یەک تەماتە
یەک بیبەری تون
چۆنێتی ئامادەکردنی:
لە دەفرێکدا لەسەر
ئاگر دوو کوپ ئاوەکە گەرم بکە، برنج و خوێی تێبکە و سەری بنێرەوە.
لە دەفرێکی بچوکدا، زەعفەران
و ئاوە گەرمەکە تێکەڵ بکە.
پاش تۆزێک کە ئاوەکەی
هەڵمژی، تێکەڵی بکە، زەعفەرانەکەی بکە بەسەردا سەری بنێرەوە تا دەم دەکێشێت.
لە دەفرێکی دیکەدا، قیمە
و پیاز و سیر و خوێ و بەهاراتی رەش و دارچینی و زەنجەبیل و کاری و تێکەڵ بکە.
تاوەیەک بهێنە، زەیتە
رووەکیەکەی تێبکە، قیمەکەی جوان تێدا بڵاوبکەرەوە، بیخەرە سەر ئاگر.
کە کەمێک سوربوویەوە،
بەش بەش بکە هاوشێوەی کەبابی ئاسایی.
دواتر تەماتەکە و بیبەرە
قاش قاش بکە و ئاڵێ بکە کەمێک لەناو تاوەکە، پێکەوە لەگەڵ برنجەکە پێشکەشی بکە.
ر.ئ