زیانەکانی جپسی پەتاتە چین بۆ جەستەی مرۆڤ؟

AM:09:15:24/01/2022

3808 جار خوێندراوەتەوە

خەڵک بە گشتی حەزیان لە خواردنی جپسی پەتاتەیە، بەڵام ئەم خواردنە دەکرێت ئالوودەیان بکات و کاریگەری خراپی لەسەر جەستە هەبێت، بۆیە باشترە زیانەکانی بزانن

ببەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی" هێڵسی ئیت" ئاماژە بە هۆکارەکان کراوە کە وادەکەن جپسی پەتاتە کاریگەری خراپی لەسەر جەستە هەبێت، دیارترینیان ئەمانەن:

کەمی مادەی خۆراکی:

یەکەم زیانی جپسی پەتاتە ئەوەیە ئەگەر بەردەوام لە سیستەمی خۆراکیدا هەبێت ئەوا کەسەکە لە زۆرێک مادەی خۆراکی خۆی دوور دەخاتەوە، بەهۆی ئەوەی زۆرکەم ڤیتامین و مادەی کانزای تێدایە.

بەرزی پەستانی خوێن:

مادە زیان بەخشەکە تیایدا سۆدیۆمە کە زۆرێک کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی دڵە دەمارەکان هەیە، زۆر خواردنی سۆدیۆم دەتوانێت فشاری خوێن بەرز بکاتەوە و ئەمەش دەبێتە جەڵتەی دەماخ و دڵە کوتە و نەخۆشیەکانی سوڕی کۆرۆنەری و نەخۆشییەکانی گورچیلە، جپسی پەتاتە بەگشتی نزیکەی ١٢٠ بۆ ١٨٠ میلی گرام سۆدیۆمیان تێدایە، زۆرێک لە خەڵک بەبێ ئەوەی بزانن زیاد لە پێویست لە کاتی خواردنی جپسی پەتاتەدا سۆدیۆم دەخۆن، بەپێی ڕاپۆرتێکی Dietary Guidelines for Americans لە ساڵی ٢٠١٠ دا دەرکەوتووە کە زۆربەی خەلک دەبێت خواردنی خوێ بۆ ٢،٣٠٠ میلیگرام کەمبکنەوە لە رۆژێکدا.

بەرزی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ:

بەردەوام خواردنی جپس، دەتوانێت رێژەی کۆلیسترۆل بەرزبکاتەوە بەهۆی ئەو پێکهاتە و بڕە چەورییەی کە لە جپسەکەدا هەیە.

ئەو رۆنەی بۆ جپسی سورەوەکراو بەکاردێت چەوریەکی تێرە ئەمەش پەیوەندی بە بەرزی کۆلیسترۆلەوە هەیە، بەرزی رێژەی چەوری لە دەمارەکانی خوێندا ڕێژەی کۆلیسترۆل و مەترسی نەخۆشیەکانی سوڕی کۆرۆنەری لە خویندا زیاد دەکات.

توێژینەوەکان دەریانخستووە جپسی پەتاتە ئالوودەت دەکات.

ئەو بەشەی کە تایبەتە بە خەو، جپس خاوی دەکاتەوە ئەمەش کێشەی کەم خەوی تووش دەکات.

·ئەم شتانە جێبەجی بکە:

·لە هەفتەیەکدا کەمتر لە جارێک بیخۆ لەبری ئەوەی هەموو ڕۆژێک بیخۆی بەبەردەوامی.

·بۆ سوورکردنەوەی جپسەکە دەتوانیت رۆنی گولەبەڕۆژە بەکاربهێنت بەڵام نابێت بیسوتێنیت. هەتا دەتوانیت پەتاتە بکوڵێنە لەبری سورکردنەوە وەک جپس.

ر.ئ