ئەو شتانەی دەتوانن چەوری دەمووچاو و مل کەم بکەنەوە

PM:11:43:19/01/2022

16484 جار خوێندراوەتەوە

زیادبوونی کێش یەکەم جار لە دەموچاوماندا دەردەکەوێت، لەڕاستیدا زیادبوونی کێش تەنیا کار لە مل و دەمووچاومان ناکات، بەڵکو شێوەی خەوتن و خراپی دانیشتن لە ئۆفیسدا ئەمانەش فاکتەری مەترسیدارن کە شیوەی چەناگە گەورە دەکات و قەڵەوی دەکات.

بۆیە لێرەدا بەپێی ماڵپەڕی "برایت ساید" ئەو شتانە دەخەینەڕوو کە چەوری دەموچاو و مل زیاد دەکەن و چارەسەرەکەی باس دەکەین:

شێوازی دانیشتن ڕاست بکرەوە:

ئەمە دەکرێت سەرسامکەر بێت، بەڵام شیوازی دانیشتنی هەڵە نەک تەنیا کار لە مل و بربرەی پشت دەکات، بەڵکو بەهەمان شێوە کاریگەری لەسەر دەموچاومان هەیە، خراپی دانیشتن کاتێک سەر زۆر بۆ خوارەوە دەبەیت هۆکارە بۆ دروستبوونی دەبڵ چەناگە، مل و ماسولکەکانی دەموچاو لاواز دەبن و لە ئەنجامدا رووبەری پێستەکە جیڕی خۆی لەدەست دەدات، ئەمەش بە راستکردنەوەی شێوازی دانیشتن چاک دەبێتەوە ئەویش کاتێک بە رێکی دابنیشیت و  شانت بەرزتر دابنێیت بۆ ئەوەی سەرت دانەنەوێنیت بۆ کارکردن.

شێوازی خەوتنی ڕاست و دروست:

بەپێی توێژینەویەک پڕ و کوالێتی خەو پەیوەندی کێش و لەدەستدانی چەوریەوە هەیە، لە یەکێک لە توێژینەوەکانی تردا دەریدەخات کە کەمخەوی دەتوانێت حەزی خواردن و کەمی چوستی چالاکی زیاد بکات. ئەوەی گرنگە کە دوور بکەویتەوە  لەسەر لا خەوتن  و لەسەر دەموچاوت نەخەویت،  چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵە.

زاناکان ئامۆژگاری دەدەن کە لەسەر پشت بخەویت کە یارمەتی لەناوبردنی ئاوسان و ئاوی ناو دەمووچاو هەیە.

جوینی بنێشت دەتوانێت ماسولکەی دەموچاو مل بەهێز بکات:

بنێشت جوین وەک مەشقێک وایە بە ماسولکەکانی دەموچاو. لە توێژینەوەیەکدا دەریخستووە کە ئەوانەی بنێشت دەجوون دوای هەموو ژەمێکی خواردن ئاسانن هەرسی خواردن دەکەن. بەر لەوە ئەو شتە چەورەکانی کە دەیخۆن کەم دەبێتەوە. دڵنیابە کە بێشتی بێ شەکر بجویت بۆ ئەوەی کالۆری زیادە نەکرێتە ناو سیستەمی خواردنەکەتەوە.

زوو زوو فیکە لێبدە:

ئەگەر دەزانیت چۆن فیکە لێبدەیت ئەوا تۆ لەکەسە بەبەختەکانیت، ئەگەر نا ئەوا دەتوانێت دەبێت هەوڵبدەیت تاقی بکەیتەوە، پسۆران دەڵێن ئەمە ڕێگایەکی باشە بۆ ئەوەی مەشق بە دەموچاو و ماسولەکەکانی مل بکەیت و دەبڵ چەناگەت لەکۆڵ دەکەوێت.

هەندێ لە چارەسەرەکانی دیکەش ئەمانەن:

پاقلەمەنی، میوە رێشاڵییەکان و سەوزەکان لە سیستەمی خۆراکیدا دابنێ

ئاوی زیاتر بخۆرەوە

شەکر و خوێ لە سیستەمی خۆراکیدا کەم بکەرەوە

تا دەتوانیت فوو بکەیت بە میزەڵداندا

تا دەتوانیت زەردەخەنە بکە