حەوت ئاماژە دەریدەخەن خۆشەویستەکەت داوای هاوسەرگیرییت لێدەکات

PM:03:12:19/01/2022

14788 جار خوێندراوەتەوە

هەموو خانمێک خەونی ئەوەیە خۆشەویستەکەی بەشێوەیەکی رۆمانسیانە داوای هاوسەرگیریی لێبکات، هەروەک ئو دیمەنانەی لە فیلمە سینەماییەکاندا دەبینرێن، دەرکەوتنی کۆمەڵێک نیشانە لە خۆشەویستەکەتدا دەردەکەوێت بە نیازە داوای هاوسەرگیرییت لێدەکات.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی میترۆی بەریتانی ئاماژەی بە حەوت نیشانە کردووە کە دەریدەخەن خۆشەویستەکەت بەمنزیکانە داوای هاوسەرگیرییت لێدەکات، ئەوانیش:

یەکەم: پلان بۆ چوونە دەرەوەیەکی جیاوز دادەنێت.

دووەم: داوای لێدەکات خۆی جوان بگۆرێت و نینۆک و پەنجەکانی جوان بکات.

سێیەم: پرسیارت لێدەکات لە بارەی جوانترین ئەنگوستیلە یان ئەڵقەی هاوسەرییەوە.

چوارەم: پەیوەندیی و نزیکی لەگەڵ هاوڕی و کەسە نزیکەکانتەوە دەبەستێت.

پێنجەم: کاتێکی گونجاو دەدۆزێتەوە و رەفتارەکانی لەلات نامۆن.

شەشەم: بیرورات وەردەگرێت لەبارەی چۆنێتی داواکردنی هاوسەرگیرییەوە.

حەوتەم: جلێکی جیاوازتری لە رۆژانی پێشوو پۆشیوە و هەست دەکەیت نامۆ دەردەکەوێت.

ئ.ل