توێژینەوەیەک.. ئەو باوکانەی کچیان هەیە زیاتر دەژین

PM:11:06:18/01/2022

4744 جار خوێندراوەتەوە

لەپاڵ ئەوەی کە کچان شادی دەبەخشن بە ژیان، دەرکەوتووە کە ژیانی بەنرخ دەدەنە باوکیش، بەپێی توێژینەوەیەک ئەو باوکانەی کە کچیان هەیە زیاتر دەژین بەبەراورد بەوانەی نیانە.

ماڵپەری برایت ئەو توێژینەوەی باس کردووە و دەڵێت:

لەکاتێکدا زۆر کەم دەزانرێت دەربارەی کاریگەری لەدایک بوونی منداڵ لەسەر تەندروستی و جەستەی باوەک، توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی Jagiellonian زیاتر لەم پرسەیان کۆڵیەوە، کە لە داتای زیاتر ٤،٣١٠ کەس کۆکرایەوە کە پێکهاتبوون لە (٢،١٤٧ دایک و ٢،١٦٣ باوک) و پاشان لێیان کۆڵینەوە.

ژمارەی ئەو منداڵانەی کە دیاریان کردن لە کورو كچ چەند جۆرێکی جیاواز بوون، دەرکەوت ژمارەی گشتی کورەکان هیچ کاریگەرەریەکیان لەسەر باوکەکان جێ نەهێشتبوو، هەرچۆنێک بێت، دەرکەوت ژماەری کچەکان پەیوەندی بە توانای ژیانی زۆرتر هەیە.

هاوکات ئەوەش دەرکەوت " ئەو باوکانەی کچیان هەیە زۆرتر دەژین و تا زیاتر کچیان هەبێت ئەوا زۆرتر دەژین، بە ٧٤ هەفتە بۆ هەر کچێک کە لەدایک دەبێت، ئەمەش هەواڵێکی خۆشە بۆ هەموو باوکەکان، بەڵام ئەو داتایانە بۆ دایکەکان ڕاست نەبوون.

بەپێی توێژینەوەکە لە گۆڤاری "ئەمەریکی بۆ زیندەزانی مرۆڤ "بڵاوکرایەوە کە کوڕو کچ هەردووکیان کاریگەری نەرێنیان لەسەر تەمەنەی دایک هەیە و ژیانی کەم دەکەنەوە، لەم دواییەدا پسپۆڕێک دەریخستووە کە ئەو ئافرەتانەی بە سینگلی دەمێنەوە زیاتر دەژین و دڵخۆشترن.

بەپێچەوانەی ئەو توێژینەوەیە، دانەیەکیدیکە دەڵیت لەدایک بوونی منداڵیک ئەوا ژیانی هەردوو دایک وباوک زیاد دەکات.