چەند ڕێنمایییەکی زۆر گرنگ لەکاتی شۆفێری کردن لە کەشی تەم دا

PM:09:14:18/01/2022

2884 جار خوێندراوەتەوە

ڕێپێدراوی هاتووچۆ چەند رێنماییەک دەداتە شۆفێران بۆ ئەوەی لەاکتی تەمدا ئەگاداربن و بە سەلامەتی ئۆتۆمبێلەکانیان لێبخوڕن

هێمن سالار ڕێپێدراوی هاتووچۆ چەند ڕێنمایییەکی زۆر گرنگ لەکاتی شۆفێری کردن لە کەشی تەم دا دەخاتە ڕوو، دەڵێت:

خێراییەکەت کەم بکەرەوە، لێخوڕین بە هەمان خێرایی کەش و هەوای ئاسایی لە کەشی تەم دا مەترسییەکی گەورەیە، دڵنیابە لەوەی کە خێراییەکەت کەم بکەیتەوە چونکە کاتی زیاترت دەبێت بۆ وەستان یان هەرحاڵەتێکی تری لە ناکاو، ئەگەر ڕیژەی بینین گەشتە ڕێژەیەکی زۆر کەم بە هۆی زۆری تەمەوە ئەوا شوێنێکی باش و سەلامەت بدۆزەرەوە و ئوتومبیلەکەت بە زووترین کات پارک بکە بەمەرجێک لەسەر لەینەکانی شەقامەکە نەبیت، وە چاوەڕێ بکە تاوەکو بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

هەمیشە لایتە نزمەکانت دابگیرسێنە، ڕووناکی زۆر نا، دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی لایتی بەرز (فول لایت) لەکاتی بوونی تەم، چونکە بەهۆی بوونی دەنکۆڵەی ووردی ئاو لە کەشی تەمدا وا دەکات ڕووناکییەکە بڵاو ببێتەوە و کاردانەوە دروست بکات، ئەگەر لە حاڵەتێکدا زانیت کە لایتە بەرزەکان سوودیان نییە ئەوە لایتە نزمەکان دابگیرسێنە یان لایتی تەم (بلاجکتۆر) بۆئەوەی لەلایەن شۆفێرانی تری سەرشەقامەکە ببینرێیت.

بەباشی هۆشت لەسەر شەقامەکە بێت، شۆفێری کردن لە کاتی تەم دا کارێکی گرانەو ناکرێت چەند کارێک بەیەکەوە بکەیت، بۆیە باشتر وایە ئەم ڕێکارانە بگریتە بەر، ڕادیۆکەت بکوژێنەرەوە، قسە لەگەڵ سەرنشینەکانی تر مەکە بۆئەوەی تەواو تەرکیزت لەسەر شەقامەکە بێت، جامی ئوتومبێلەکەت بکەرەوە بۆ ئەوەی گوێت لە ئوتومبێلەکانی دەرەوە بێت.

داگیرساندنی گڵۆپی تەم زۆر گرنگە چونکە گڵۆپی تەم وا دروستکراوە ماوەیەکی زۆرتر ببڕێت و وا دەکات لە دوورترەوە ببینرێیت.

رێپێدراوی هاتووچۆ چەند رێنماییەک دەداتە شۆفێران بۆ ئەوەی لەکاتی تەم دا ئەگاداربن و بە سەلامەتی ئۆتۆمبێلەکانیان لێبخوڕن.

هێمن سالار ڕێپێدراوی هاتووچۆ چەند رێنمایییەکی زۆر گرنگ لەکاتی شۆفێری کردن لە کەشی تەم دا دەخاتە ڕوو، دەڵێت:

خێراییەکەت کەم بکەرەوە، لێخوڕین بە هەمان خێرایی کەش و هەوای ئاسایی لە کەشی تەم دا مەترسییەکی گەورەیە، دڵنیابە لەوەی کە خێراییەکەت کەم بکەیتەوە چونکە کاتی زیاترت دەبێت بۆ وەستان یان هەرحاڵەتێکی تری لە ناکاو. ئەگەر ڕیژەی بینین گەشتە ڕێژەیەکی زۆر کەم بە هۆی زۆری تەمەوە ئەوا شوێنێکی باش و سەلامەت بدۆزەرەوە و ئوتومبیلەکەت بە زووترین کات پارک بکە بەمەرجێک لەسەر لەینەکانی شەقامەکە نەبیت، وە چاوەڕێ بکە تاوەکو بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

هەمیشە لایتە نزمەکانت دابگیرسێنە. ڕووناکی زۆر نا. دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی لایتی بەرز (فول لایت) لەکاتی بوونی تەم، چونکە بەهۆی بوونی دەنکۆڵەی ووردی ئاو لە کەشی تەمدا وا دەکات ڕووناکییەکە بڵاو ببێتەوە و کاردانەوە دروست بکات، ئەگەر لە حاڵەتێکدا زانیت کە لایتە بەرزەکان سوودیان نییە ئەوە لایتە نزمەکان دابگیرسێنە یان لایتی تەم (بلاجکتۆر) بۆئەوەی لەلایەن شۆفێرانی تری سەرشەقامەکە ببینرێیت.

بەباشی هۆشت لەسەر شەقامەکە بێت. شۆفێری کردن لە کاتی تەم دا کارێکی گرانەو ناکرێت چەند کارێک بەیەکەوە بکەیت، بۆیە باشتر وایە ئەم ڕێکارانە بگریتە بەر، ڕادیۆکەت بکوژێنەرەوە، قسە لەگەڵ سەرنشینەکانی تر مەکە بۆئەوەی تەواو تەرکیزت لەسەر شەقامەکە بێت، جامی ئوتومبیلەکەت بکەرەوە بۆ ئەوەی گوێت لە ئوتومبیلەکانی دەرەوە بێت.

داگیرساندنی گڵۆپی تەم زۆر گرنگە چوونکە گڵۆپی تەم وا دروستکراوە ماوەیەکی زۆرتر ببڕێت و وا دەکات لە دوورترەوە ببینرێیت.

ر.ئ