لوقمان سەلیم گۆرانییەکی ماملێ نوێ دەکاتەوە

PM:12:34:17/01/2022

4120 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند لوقمان سەلیم لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین بەرهەمی هونەری بڵاوکردەوە، کە وتنەوەی یەکێک لە دیارترین گۆرانییەکانی هونەرمەندی کۆچکردوو ماملێیە.

"گوڵەکەم" گۆرانییەکی دیاری هونەرمەندی کۆچکردوو محەمەدی ماملێیە و لوقمان سەلیمی هونەرمەند بە ستایلی تایبەت بە دەنگی خۆی نوێی کردووەتەوە، ئەم بەرهەمە گروپی موزیکی پایزە هاوکاری بەرهەمهێنانی بوون، ڕیکۆرد و ماستەرینگی لەلایەن بڵند قەرەداغییەوە بۆ کراوە،

نیاز محەمەدی موزیسیان کاری دابەشکردنی کارە موزیکییەکانی گۆرانییەکەی کردووە، لەلایەن دیار مەهدییەوە کاری دەرهێنانی بۆ بەئەنجام گەیەنراوە.

لوقمان سەلیم یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی کوردستان، ساڵانێکە لە بواری هونەریدا کار دەکات، خاوەنی چوار ئەلبومی گۆرانییە، لەگەڵ چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی.

ئ.ل