ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند پشتیوان نوری بەدەویدا تێپەڕی، بەوهۆیەوە
هەواڵ عوسمان هاوسەریی ئەو هونەرمەندە کۆچکردووە بە تێکستێک ساڵیادی مردنی
هاوسەرەکەی کردووەتەوە.
خانمە هونەرمەند هەواڵ عوسمان لە ساڵیادی مردنی هاوسەرەکەیدا پشتیوان نوری
بەدەوی لە هەژماری ئینستاگرامەکەی نوسیوویەتی "یادی تۆ لە دڵی مندا هەرگیز كۆتایی نایەت و بۆ ئەبەد هەر
لە یادمیت، هەر من دەزانم دەردی دوری و بێ تۆیی چەند سەختە ئازیزەكەم، یاخوا جێگەت
بەهەشتی نەبڕاوە بێت پشتیوان گیان".
جێگەی ئاماژەیە ئەمڕۆ
چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند پشتیوان نوری بەدەویدا تێپەڕی، لە ١٦ی
کانوونی دووەمی ٢٠١٨ و لە تەمەنی ٤١ ساڵیدا بە جەڵتەی دل کۆچی دوایی کردووە.
هەواڵ عوسمان لەساڵی ١٩٧٧
لەدایکبووە، خوشکی هونەرمەند بەیان عوسمانە، کە ناسراوە بە وەنەوشە، بەشی شانۆی لە
پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردوە، ژیانی هاوسەریی لەگەڵ پشتیوانی
نوری بەدەوی پێکهێنا وە و دوو کچی هەیە.


ئ.ل