چ سەڵت
"سینگڵ" یان هاوسەردا گلەییان لە ژیانیان هەیە بەشێک لە هۆکارەکەی بۆ
پیاوان دەگەڕێننەوە، بەهەمان شێوە پیاوانیش هۆکارەکەی بۆ ژنان دەگەڕێننەوە، بەڵام
بە گوێرەی شیکارییەک دەرکەوتووە خانمان ژیانی سینگڵی بە باشتر دادەنێن.
ماڵپەڕی فۆشیای ئیماراتی
ئاشکرایکردووە خانمان لەبەر ئەم هۆکارانە ژیانی سەڵتی بە باشتر دەزانن:
یەکەم: ئازادییان لە
لوتکەدایە.
دووەم: بە ئارەزووی
خۆیان رەنگەکان هەڵدەبژێرن.
سێیەم: جێگیرن و
جۆرییەتی ژیانیان ڕێکدەخەن.
چوارەم: کاتی بەتاڵیان
زۆرە و چێژی لێدەبینن.
پێنجەم: دەتوانن
شارەزاییەکانیان زیاد بکەن.
شەشەم: دڵخۆشن و
پارێزگاریی لە دڵخۆشییان دەکەن.
بەگوێرەی بێلا دیپاولۆ
ئەندامی ئەکادیمی زانستی دەروونی و مێشک و شارەزایی چارەسەری ژیانی تاک، ئاماژەی
بەوەکردووە گلەییەکانی تاک چ لە ژیانی سەڵتی یان خێزانیدا بێت دەکەوێتەوە سەر
رازیبوونیان بەو ژیانە و چۆنێتی بەڕێکردنیان، دەکرێت گرنگی بەو خاڵانەی سەرەوە
بدرێت و بۆ هەردوو جۆری ژیانەکە "سەڵتی و خێزانداری" جێبەجێ بکرێت.
ئ.ل