چۆنیەتی ئامادەکردنی شلەی فاسۆلیا بە گۆشت

PM:12:28:14/01/2022

11272 جار خوێندراوەتەوە

شلەی فاسۆلیا یەکێکە لە شلە بەتام و چێژەکان کە کەسانێکی زۆر حەزیان لێیە و بەلایەکی کەمەوە دەبێت هەفتەی جارێك بیخۆن.

بۆ ئامادەکردنی ئەم شلەیە بە گۆشتەوە و بەتام و چێژێکی خۆشەوە لاپەڕەی "پەیجی خواردن دروستکردن" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی دروستکردنەکەی کردوە:

فاسۆلیا بەپێی ئارەزوو

گۆشت بەپێی ئارەزوو

خوێ و لیمۆبەسرە

چونێتی ئامادەکردنی

فاسولیاکە بۆماوەی ١٥ خولەك بخوسێنە، دواتر بیپاڵێوە و بیکەرە سەرئاگر تا نەرم دەبێتەوە.

ئینجا لە مەنجەڵێکدا رۆن و دۆشاوی بۆ سووربکەرەوە، ئاوی فاسۆلیاکە و خوێ و لیمۆ بەسرای تێبکە تا کەمێك دەکوڵیت.

ئینجا فاسۆلیاکە و ئاوی گۆشت و گۆشتەکەی تێبکە و بیخەرە سەر ئاگر تا هەمووی بەیەکەوە تام دەگرێت و پێشکەشی بکە.