توێژینەوەیەک.. کچ کاریگەری باوکی لەسەرە لە هەڵبژاردنی هاوسەری داهاتووی

PM:10:44:11/01/2022

4752 جار خوێندراوەتەوە

ئەوەی دەرووناسەکان سەرنجیان ڕاکێشاین ئەوەیە چۆن هەموو باوکان کاریگەریان لەسەر کچەکانیان هەیە تەنانەت ئەگەر لەوکاتەدا لەگەڵشیان نەبن، باوکێتی پەیوەندی بە هەڵسوکەوت، میکانیزم و بیروڕایانەیە بەبێ ئاگایی لە منداڵەکەدا گەشەدەکات هەرکاتێک کەدەگاتە تەمەنی پێگەیشتن، ئەمەش لە هەڵبژاردنەکانیاندا ڕەنگ دەداتەوە.

ماڵپەڕی "برایت ساید" باسی ئەو کاریگەرییە دەکات کە باوک هەیەتی لەکاتی هەڵبژاردنی هاوسەری داهاتووی:

دایک و باوک بارودۆخێکی ئاڕاستەکراو دروست دەکەن:

دەرووناس "لیندا نێلسۆن" لە کتێبێکیدا باسی بەهای باوک دەکات لە ژیانی منداڵەکەیدا، دەیەوێت ئەوە بخاتەڕوو کە چۆن دایک و باوک کاریگەریان لەسەر بڕیارەکانی کچەکەیان هەیە وەک دیاریکردنی کارێک، حەزێکی تاکەکەسی، یاخود لە بوارێکی ئەکادیمیدا"

ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی هەبوون و نەبوونی باوکدا کچەکە بڕیارەکانی لە هەڵبژاردنی پەیوەندی سۆزداریەوە دەگۆڕێت.

هەبوونی باوک واتا کچێک کە متمانەی بەخۆی هەبێت:

"نێلسن" ڕوونی دەکاتەوە کە هەبوونی باوک و پەیوەندیەکی پارێزراو لەگەڵ کچەکەیدا کاریگەری لەسەر کچەکەی دەبێت کە بەدوای هەواڵێکی باش و دڵسۆزدا بگەڕێت.

لە هەبوونی متمانە بەخۆبووندا ئیتر کچەکە هیچ ترسی لەسەر نابێت لەدەربڕدنی هەست و بڕیارەکانیدا.

خۆشەویستی دایک و باوک رێگرە بۆ بڕیاردانی خراپ:

کاتێک کچ لە تەمەنە سەرەتاکانیدا خۆشەویستی باوک بەدەست بێنێت، لەکاتی گەورەبوونیدا دەگەڕێت بەدوای پەیوەندیەکی جێگیر و سەقامیردا، نزیکی دایک و باوک لە منداڵەکینیانەوە وا دەکات هەڵەی کەمتر بکەن لەکاتی هەڵبژاردنی هەواڵدا و کچ زیاتر متمانەی بەخۆی دەبێت لە چواردەوری کوڕاندا، ناهێڵن کەس لەتەمەنی گەنجیدا نزیکی ببنەوە.

نەبوونی باوک واتا کچێکی ناجێگیر:

لەلایەکی دیکەوە، نەبوونی باوک کاریگەری خراپی لەسەر کەسایەتی کچ هەیە، ئەو پەیوەندیە لاوازی و ناجێگیرەی کە لەگەڵ باوکیاندا هەیانە دەرئەنجامی خراپی لێ دەکەوێتەوە و کچەکەش لەکاتی هەڵبژاردنی هاوسەری ژیانیدا هەڵە دەکات ومتمانەی بەخۆی نامێنیت

ر.ئ