ئەپڵیکەیشنی سناپچات رووبەڕووی کێشەیەکی
گەورەبووەتەوە و بەشێکی زۆری بەکارهێنەرەکانی ناتوانن بەکاری بهێنن.
بەشێکی زۆری بەکارهێنەرەکانی سناپ چات کێشەی
تەکنیکیان هەیە لە کاتی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکە، ئەمەش هەرایەکی زۆری بەدوادا
هاتووە.
ماڵپەڕی "downdetector" کە چاودێری ئەپلیکەیشنەکان
و کێشەکانیان دەکات، ئاشكرایکردوە کە ١٢٥ هەزار بەکارهێنەری سناپ چات ئاگاداریان
کردوونەتەوە کە کێشە لە سناپەکەیاندا هەیە و ناتوانن بچنە ناوەوە.
هەندێك لە بەکارهێنەرەکانیش وتوویانە کە
ئەپڵیکەیشنەکە کار ناکات و ناکرێتەوە کاتێك کە پەنجەی پێدا دەنێن، بەشێکی دیکەشیان
وتوویانە کە ناتوانن لۆگ ئینی سناپەکەیان بکەن.
لەلای خۆشییەوە کۆمپانیای سناپ چات لەڕێگەی
هەژماری فەرمییەوە لە تویتەر وتوویەتی کە ئاگارای ئەو کێشەیەیە کە رووبەڕووی
بەکارهێنەرەکانی بووەتەوە و جەختی لەوەکردووەتەوە کە کار لەسەر شیرکردنەوەی کێشە و
چارەسەرکردنی دەکات و دەڵێت: "ئێمە ئاگاداری ئەو کێشەیەین کە تووشی هەندێك لە
بەکارهێنەرەکانی سناپ چات هاتووە، کەمێك بوەتسە، ئێمە بەدوایدا دەگەڕێین و کار
لەسەر چاککردنی دەکەین".