چۆنێتی دروستکردنی شیرینی برنج

PM:12:10:09/01/2022

3340 جار خوێندراوەتەوە

شیرینی برنج تێکەڵەیەکی کرێمی تەڕو بە چێژە، ئەگەر میوانت هات و هیچ بیرۆکەیەکت نەبوو چی پێشکەش بکەیت، ئەمە شیرینیەکی زۆر ئاسان و بەتامە و بە کاتێکی کەم دروست دەکرێت و ئامادە دەبێت.

کەرەستەکانی:

کوپ و نیوێک ئاو

دوو کوپ شیر

٣/٤ی کوپێک برنجی نەکوڵاو

١/٣ی کوپێک شەکر

یەک تۆز خوێ (پڕوشێک)

یەک هێلکە

یەک کەوچک کەرە

کەوچکێکی چا ڤانێلا

نیو کەوچکی چا دارچینی

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

تێکەڵکردنی برنج و ئاوەکە لە مەنجەڵێکدا و دانانی لەسەر ئاگرێکی کز بۆ ماوەی ٢٠ خولەک تا دەکوڵێت.

دواتر کە برنجەکە کوڵا تێکەڵکردنی لەگەڵ کوپ و نیوێک شیر و خوێکە و شەکرەکە لە لە مەنجەڵێكی تردا لەسەر ئاگرێکی کز دایبنێ و تێکی بدە بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک تا وەک کرێمێکی لێدێ.

پاشان نیو کوپ شیرەکەی تری تێبکە لەگەڵ هێلکەو ڤانێلاو دارچینەکە، بەبەردەوامی تێکی بدە بۆ ماوەی دوو خولەک.

دواتر بیکەرە ٣ بۆ ٤ قاپ و دەتوانی بە دارچینی بیڕازێنیتەوە و بیکەیتە بەفرگرەوە تا سارد دەبێتەوەو پاشان پێشکەشی بکەیت.

ر.ئ