ئامادەکردنی مەعکەرۆنی بە فڕن

PM:12:17:08/01/2022

2452 جار خوێندراوەتەوە

مەعکەرۆنی خواردنێکی بەتامە و بە چەندەها و تام و شێوەی جیاواز دروست دەکرێت، دەتوانیت بەبێ گۆشت یان بە گۆشت و مریشک ئامادەی بکەیت.
 ئامادەکردنی مەعکەرۆنی بەبێ گۆشت

پێداویستیەکان:
500 گرام مەعکەرۆنی
600 گرام سۆسی تایبەتی مەعکەرۆنی بە تامی نەعنا
کوپێک پەنیری مۆزاریلا
¼ کوپ پەنیری بارمیزان
خوێ

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

لە دەفرێکدا مەعکەرۆنییەکە بەباشی بکوڵێنە.
دواتر بیپاڵێوە و ئاوەکە لابەرە، مەعکەرۆنییەکە بخەرە ناو سینی یان قالبی شوشەی فڕنەوە و بە زەیتیش چەوری بکە پێشتر.

سۆسەکە و خوێی و کەمێک ئاوی گەرمی بکەرە سەر و تێکی بدە.

دواتر پەنیرەکان بخەرە سەری و بیخەرە فرنەوە بۆ ماوەی 20 خولەک و پێشکەشی بکە.
ر.ی