گرنگترین سوودەکانی گەنمەشامی

PM:03:24:07/01/2022

12984 جار خوێندراوەتەوە

گەنمەشامی یەکێکە لەو خواردنانەی کە لە شەوانی زستاندا زۆر دەخورێت، جگە لە تام و چێژە خۆشەکەی چەندین سوودی گرنگی هەیە.

ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن" لەبارەی سوودەکانی گەنمەشامییەوە ئاماژەی بەوەداوە، گەنمەشامی بە باشترین ژەمی سووك دادەنرێت بۆ شەوان چونکە هەستی تێری زیاد دەکات و ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە.

هەروەها بڕێکی باش لە ریشاڵەکان و ماددەی بۆلیفینۆلی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی ئاستی شەکری خوێن و باشترکردنی کرداری هەرس.

باشتریش وایە گەنمەشامی بە زەیت ئامادە نەکرێت بەڵکو باشتروایە ئامێری ئامێری ئامادەکردنی بوخاری تایبەت بە گەنمەشامی بەکاربهێنن.