لەکاتی شتنی
قژماندا زۆربەمان هەڵەی زۆر دەکەین و ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن پێیان و تەندروستی
قژەکە تێک دەدات، لەوانەیە ئەو رۆتینەی کە پەیڕەوی دەکەیت هەڵە بێت، خۆت پێی نەزانیت.
ماڵپەڕی"
برایت ساید" هەندێک هەڵەی باس کردووە لە کاتی شتنی قژماندا و دەبێت ئاگاداریان
بین، هەڵەکانیش ئەمانەن:
قژت بە رێگەیەکی
هەڵە دەشۆریت:
شۆردنی قژ بەشێوەیەکی
پێچەوانە زۆر سوودی زیاترە و دەتوانێت هەموو چەورییە شاراوەکان پاک بکاتەوە، واتە
قژت بۆ سەرەوە بەرە و شامپۆکە لەخوارەوە بۆ سەرەوە لێی بدە.
شامپۆی وشک تەنیا
دەبێت لە قژی وشک بدرێت:
بەکارهێنانی
شامپۆی وشک سوودی زۆرە بۆ ئەوەی خێرا قژت پاک بکەیتەوە، بەڵام نابێت بدرێت لە قژی
تەڕ و نابێت زیادەرۆیی تێدا بکرێت، چونکە دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی بەرهەمەکان لەسەر
پێستی سەر و خورانی تووش دەکات.
بەکارهێنانی نەرمکەرەوەی
قژ(بەلسەم) بۆ ماوەیەکی درێژ:
لەڕاستی زۆر خراپە و
نابێت لە سێ خوولەک زیاتر بە قژەکەوە بمێنێتەوە.
پابەندبوون بە
یەک شامپۆوە بۆ ماوەیەکی درێژ:
قژ بەو شاپۆیە
رادێت و چیتر کاتی خۆی ناکات بۆیە باشترە ماوە ماوە شامپۆکە بگۆڕیت بۆ ئەوەی سوودیان
لێ ببینێت.
بەستنی قژ بە
تەڕی:
لەڕاستیدا ئەم
کردارە زیان بە قژ دەگەیەنێت و لەوانەیە تاڵەقژەکان بشکێنێت، چونکە زۆربەی کات قژ
کە تەڕ دەبێت زۆر لاواز دەبێت.
داهێنانی قژ بە
تەڕی:
لەبری ئەوەی قژت بە تەڕی
دابهێنیت باشترە جوان وشکی بکەیتەوە پاشان دەست بکەیت بە داهێنانی، ئەمەش ناهێڵێت
قژەکە لاواز بێت و بکەوێت.
ر.ئ