نیشانەکانی ددان دەرهاتنی منداڵ چین؟

PM:02:04:05/01/2022

8532 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی منداڵ لە تەمەنی شەش بۆ حەوت مانگی ددانی شیری دەردەکات، زۆرکاتیش ئەگەری هەیە لە چوار مانگییەوە ددانی دەربێت، زۆرکاتدایکان لە نیشانەکانی تێناگەن و چارەسەری هەڵە بۆ منداڵەکانیان بەکاردەهێنن.

پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان لە نوێترین زانیاریدا ئاماژەی بە نیشانەکانی دەرهاتنی ددان کردووە لە منداڵدا، ئەوانیش:

یەکەم: لیکی زۆر دەبێت.

دووەم: پووکی سوور ئەبێتەوەو هەڵدەئاوسێت.

سێیەم: ددانەکانی لەژێر پووکی دەبینرێن.

چوارەم: منداڵکی بێزارکەر دەبێت.

پێنجەم: خەوی ناڕەحەت دەبێت و زوو زوو خەبەری دەبێتەوە.

شەشەم: هەوڵی قەپگرتن و جوین و مژینی هەموو شتێک دەدات.

حەوتەم: دەستی زۆر بۆ دەم و چاوی دەبات و دەیخورێنێت.

هەشتەم: دەست بۆ گوێچکەی دەبات و دەیگرێت.

نۆیەم: خواردن ناخوات.

ئ.ل