کفتەی وەزیری زۆر کەس بە کفتە نێرگزی ناویدەبەن و تامێکی خۆشی هەیە و بە
چەندین شێواز ئامادە دەکرێت، لێرەدا چۆنێتی ئامادەکردنەکەی لەگەڵ پەتاتە دەخەینە
ڕوو:
کەرەستەکان:
قیمە بەپێی پێویست
سەلکێک پیازی جنراو
کەمێک ئارد
خوێ بەپێی ئارەزوو
بەهاراتی کفتە
کەوچکێکی بچوک زیرە و بیبەری ڕەش
ئاوی گەرم
کەرەوز
پەتاتە
دۆشاوی تەماتە
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا پیاز و کەمێک کەرەوز و بەهاراتەکان و خوێ و ئارد تێکەڵ بە قیمەکە
دەکەین، بە جوانی دەیشێلین تاکو شێوەی هەویرێکی کەمێک توند وەردەگرێت، دواتر دەیکەین
بە گونکی بچوک.
ئاو و دۆشاوەکە و کەرەوز و زیرە و بیبەری ڕەش و خوێ لە مەنجەڵێکدا تێکەڵ
دەکەین و دەیخەینە سەر ئاگر، پەتاتەکە پاکدەکەین و دەیکەینە ناو گیراوەکە، دوای
پێنج خولەک کفتەکانی تێدەکەین، کە کوڵا لەگەڵ برنج پێشکەشی دەکەین.
ئ.ل