بە تەمەنترین ژنی جیهان یادی ١١٩ ساڵەی دەکاتەوە

PM:05:03:03/01/2022

1572 جار خوێندراوەتەوە

کین تاناکا بەتەمەنترین ژنە لە جیهاندا و یادی لەدایکبوونی ١١٩ ساڵەی لە خانەیەکی بەساڵاچووان لە ژاپۆن کردەوە، هیوادارە بۆ ساڵی داهاتوو دووبارە وەک بەتەمەنترین ژن لە جیهاندا ناوی تۆماربکرێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، تاناکا هیوایەتی خواردنی شیرینی و خواردنەوە گازییەکانە، لە خانەیەکی بەساڵاچووان لە باشوری خۆرئاوای ژاپۆن لەلایەن کارمەندانی خانەکەوە یادی ١١٩ ساڵەی کراوەتەوە.

دەستەی بەڕێوەبەرانی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان لە مانگی مارسی ٢٠١٩ تاناکایان وەک بەتەمەنترین ژن لە جیهاندا راگەیاندبوو، کە لەو کاتەدا تەمەنی ١١٦ ساڵ بووە، کاتێک تەمەنی بووە بە ١١٧ ساڵ لە ژاپۆنیش وەک بەتەمەنترین ژن ناوی هاتووە.

تاناکا لە ساڵی ١٩٠٣ کە هاوکاتە بەو کاتەی دوو براکە هەوڵیانداوە بفڕن لەدایکبووە، هیوادارە تەمەنی ١٢٠ ساڵیش بژی و ناوی دووبارە لە گینسدا تۆماربکرێت.

The World's Oldest Person Who Turned 116 Reveals Her Secrets to a Long and Happy Life / Bright Side

Japan: Kane Tanaka, the oldest woman in the world, turns 119 - Italian Post

At 117 Years, She Is The World's Oldest Living Person

ئ.ل