قارچک بە مەعدەنووس یەکێکە لەخواردنە خۆشەکان و بە رێگەیەکی ئاسان دروست دەکرێت.
بەپێی ماڵپەڕی "زەمەن" بەم شێوەیە ئامادەدەکرێت:
قارچک بە مەعدەنووسەوە
بەم شێوەیە ئامادە دەکرێت:-
کەرەستەکان:-
- قارچک بەو رێژەیەی خۆت
دەتەوێت.
- پیاز و سیری جنراو.
- زەیتی زەیتوون و کەرێ.
- خوێ و بیبەری توون.
- مەعدەنوس.
چۆنێتی ئامادەکردنی:-
- کەرێکە بخەرە ناو تاوەیەک
و تا دەتوێتەوەو دواتر پیازەکەی تێبکە بۆ ماوەی 5 خولەک.
- قارچک و سیرەکە بخەرە
ناو پیازاوەکە بۆ ئەوەی سور ببێتەوە
- پاشان خوێ و بیبەرو زەیتی
زەیتوون بکە بەسەریدا و تا بەتەواوی تێکڕای کەرەستەکان سور دەبنەوەو ئامادە دەبن بۆ
خواردن.
- دواتر کە
قارچکەکەش خستە ناو قاپەوە، مەعدەنووسەکە لە دەوری دایبنێ.
ر.ئ