حەبی ڤیاگرا بەوە ناسراوە کە بۆ لاوازی سێکسی
بەکاردەهێنرێت، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە دەتوانێت جۆرێکی تایبەت لە شێرپەنجە
چارەسەر بکات.
بەپێی ماڵپەڕی" نیوز ١٨" توێژینەویەکی
نوێ لە گۆڤاری " eCancermedicalscience" دەریخستووە ڤیاگرا دەتوانێت جۆرێکی تایبەت لە شێرپەنجە چاک بکاتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی روونکردەوە کە توێژینەوەکە
لەلایەن سندوقی بەرەنگاربوونەوەی بەلجیکیی و رێکخراوی Global Cure” ی ئەمەریکییەوە کراوە.
بەپێی توێژینەوەکە، زانایان پەرە بە مادەیەک
دەدەن بەناوی "PDE5" کە لە ڤیاگرادا
هەیە.
"PDE5" توانای هەیە چارەسەری هەندێک نەخۆشی بکات، بەتایبەت شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی
دڵ.
پسپۆڕان توێژینەوەی زیاتر دەکەن، بۆ ئەوەی
سوودی زیاتری ڤیاگرا بدۆزنەوە.
توێژینەوە کۆنەکان گەیشتنە ئەوەی هەندێک دەرمان
کە لاوازی سێکسی چارەسەر دەکەن، لەوانەیە رزگارمان بکەن لە شێرپەنجە و قۆڵۆن.
توێژەران باوەڕیان وایە کە ئەو جۆرە دەرمانانە
توانایان هەیە وەرەمەکان لەناوبەرن و سیستەمی بەرگری بەهێز بکەن.
ر.ئ