خاڵی سەر دەمووچاو چی لەسەر کەسایەتیت دەڵێت؟

PM:05:01:31/12/2021

34160 جار خوێندراوەتەوە

خوێندنەوەی دەمووچاو دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی چین پێش هەزاران ساڵ لەمەو پێش، پسپۆڕانی چینی پێیان وایە هەبوونی خاڵ لەسەر دەمووچاو ئاماژە لە شتێکی تایبەت دەکات لە مرۆڤدا و زۆرشت لەسەر کەسایەتی دەدرکێنێت.

ماڵپەڕی" فوشیا" لەبارەی هەبوونی شێوە جیاوازەکانی خاڵ لەسەر دەمووچاو دەڵێت:

هەبوونی خاڵ لەسەر خەتی قژدا مانای دەرکەوتنی روخسارێکی جوانە.

هەبوونی خاڵ لە ناوەڕاستی ناوچەواندا مانای وایە کەسەکە زۆر هەستیارە.

هەبوونی خاڵ لەبەشی ناوەڕاستی لای راستی ناوچەوان دەریدەخات کەسەکە چەندە لە ڕووی بیرکردنەوە پێگەیشتووە و لە ڕووی مادییەوە هیچ کەموکوڕی نییە و لە چەند ساڵی داهاتووی ژیانیدا بەختەوەر دەبێت.

هەبوونی خاڵ لەسەر برۆکان:

مانای وایە کە تۆ ئاگات لە سروشت و دەروونی خۆتە، و هەروەها ئاماژە بۆ ژیریی و دانایی دەکات.

هەبوونی خاڵ بە شاراوەیی لەناو برۆکاندا مانای وایە حەزت لە خوێندنە و هەتا بێت باشتر دەبیت تیایدا و توانای گۆڕانکاریت هەیە.

دەرکەوتنی خاڵ لە ناوەڕاستی ناوچەواندا مانایی ئەوەیە حاڵەتێکی زۆر ناخۆشت هەڵبژاردووە و دوو دڵی لە ژیانتدا تووشی کێشەت دەکات.

خاڵ لەسەر شێوە کەوانەییەکەی برۆکان مانای هەبوونی توانای فیکری تیژ و کارامەییە.

هەبوونی خاڵ لە کۆتایی برۆکاندا مانای وایە حەزت بە گەشتکردن و ناجێگیری ناوەکەییە.

خاڵ لەسەر لووت:

دەرکەوتنی خاڵ لەسەر بەشی ئێسکی سەر لووت مانای ئەوە دەگەیەنێت کە هەمیشە کێشەی تەندروستی و خێزانی و ماددیت هەیە.

خاڵلەسەر کۆتایی لووتدا مانای ئەستەمی دەبینت لە کۆکردنەوەی پارە و لە داهاتوودا پارەی زۆر لەدەست دەدەیت.

هەبوونی خاڵ لەسەر لاکانی لووتدا مانای لەدەستدانی مادی هەیە، بەتایبەت لە تەمەنی ٥٠ ساڵییەوە.

خاڵ لەسەر چەناگە:

هەبوونی خاڵ لە ناوەڕاستی چەناگەدا و خوار لێوەکان مانایی وایە زۆر بە وردی پارە کۆدەکەیتەوە و حەزت بە گفتوگۆکردن و دیالۆگ هەیە.

هەبوونی خاڵ لە ناوەڕاستی چەناگەدا مانای وایە ژیانت سەقامگیر دەبێت و لە ڕووی خێزانیەوە لە گەشەکردندا دەبیت.

دەرکەوتنی خاڵ لەخوارووی چەناگە( لای چەپ و راست و ناوەڕاست) مانای ناوبانگ و سەربەرزی دێت.

خاڵ لەسەر روومەت:

خاڵ لەسەر روومەت و نزیکی لێوەکان مانای وایە هەست و سۆزی زۆرت هەیە و هەمیشە حەزت بە گرنگی پێدانی خەڵکە.

دەرکەوتنی خاڵ لەسەر شێوە قەوسەکەی روومەت مانای وایە کەسێکی زۆر خۆویستیت و بەس خۆتت دەوێت.

خاڵ لەسەر روومەتی لای چەپ مانای وایە کەسێکیت کە زۆر پارە بەفیڕۆ دەدەیت.

دەرکەوتنی خاڵ لەسەر روومەتی لای راست مانای وایە زۆر دەوڵەمەند دەبیت.

دەرکەونتی خاڵ لەبەشی سەرەوەی روومەت و نزیک چاو مانای وایە کە زۆر رۆمانسیت و رووبەڕووی کێشەی عاتیفی دەبیتەوە.

ر.ئ