لەلانگی بە یەکێک لە میوە مزرەمەنییەکان
دادەنرێت و بە ئاسانی پاک دەکرێت، جگە لە تامە خۆشەکەی چەندین سوودی گرنگ بە جەستە
دەبەخشێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی وبی و سی و کانزای ئاسن و مەگنیسیۆم و
پۆتاسیۆم و فۆسۆفۆر و کالسیۆم، لە هەمان کاتدا دژە ئۆکسانە.
لالەنگی میوەیەکی وەرزییە و چارەسەری هەڵامەت
و ئەنفلەوەنزا دەکات، بەهۆی ئەوەی رەگەزی خۆراکی گرنگی تێدایە و جەستە بە شێداریی
دەهێڵێتەوە، لە هەمان کاتدا تەندروستی پێست و قژ دەپارێزێت، هەروەک میرنا فەتا
پسپۆڕی خۆراکی بە ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی راگەیاندبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی
بەوە کردووە لالەنگی ئەم سوودانە بە جەستەی خانمان دەبەخشێت:
یەکەم: بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین سی و ئەی
لەهەمان کاتاد دژە ئۆکسانە ڕێگری توشبوون لە شێرپەنجە دەگرێت.
دووەم: ماددەی ڕیشاڵی تێدایە و ئاستی
کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە جەستەدا دادەبەزێنێت.
سێیەم: بەهۆی ماددە ریشاڵییەکەی ناوی دڵ و
سوڕی خوێن بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە.
چوارەم: کرداری هەرس باش دەکات و
گرفتەکانی گرژی ریخۆڵە و گەدە ناهێڵێت.
پێجەم: بەهۆی دەوڵەمەندی بە پۆتاسیۆم فشاری
خوێن دادەبەزێنێت.
شەشەم: بەهۆی دەوڵەمەندی بە ئاو و ماددە
ریشاڵییەی تێیدایە یارمەتیدەر لە دابەزینی کێشی جەستە.
حەوتەم: بەهۆی بوونی ڤیتامین سی لە
پێکهاتەیدا گرفتەکانی چرچی و نیشانەکانی پیریی دوادەخات و پێست بە گەنجی
دەهێڵێتەوە.
هەشتەم: کانزای ئاسنی تێدایە و بۆ ئەو کەسانە
باشە کە گرفتی کەمخوێنیان هەیە.
نۆیەم: بەهۆی بوونی ڤیتامین ئەی تێیدا
چارەسەری سوتاوی و پەڵەی پێست و شوێنی زیپکە دەکات.
دەیەم: بەهۆی بوونی ڤیتامین ئەی و بی ١٦
تێێدا رەگی قژ بەهێز دەکات و رەونەقی پێدەبەخشێت و بە پڕی و بەهێزی دەیهێڵێتەوە و
سپیبوونی تاڵەکان دوادەخات.
ئ.ل