پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:10:27:29/12/2021

34020 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

ئەم ڕۆژ گونجاوە و رێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی بە وردی بیربکەیتەوە لەوەی کە دەتەوێت، وریابە لەسەر شێوازی مامەڵەکردن و رەفتارەکانت و هەموو وشەیەک کە دەیڵێیت.

گا 20/4 - 20/5

ئەمڕۆ تووشی جیاوازی بیروڕا دەبیتەوە و کێشەی جددی دێتە سەر ڕێگەکەت، ئەمەش ئەگەری هەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر سروشتی پەیوەندیت هەبێت لەگەڵ هاوبەشی ژیانتدا.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەمڕۆ لە کەشێکی ئارامدا کات بەسەردەبەیت و دەروونت ئارامدەبێتەوە و دووردەکەویتەوە لە فشاری دەروونی، هەموو ئەمانەش هۆکارن بۆئەوەی جەستە و دەروونێکی تەندروستت هەبێت و هەست بە ئارامی بکەیت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەمڕۆ ناچارت دەکات سەرنجەکانت بخەیتە سەر بابەتە سەرەکییەکان و خەمی شتە لاوەکییەکانت نەبیت چونکە هیچ سوودێکت پێناگەیەنێت.

شێر 23/7 - 22/8

لەوانەیە تووشی حاڵەتێکی قورس ببیت و هەندێک جاریش تووشی شەرمەزاری دەبیت، بەڵام هاوپیشەکانت پشتگیریت دەکەن و یارمەتیت دەدەن و چارەسەری راستت بۆ دەدۆزنەوە.

فەریك 23/8 - 22/9

پێش ئەوەی بڕۆیتە سەر کار، ڕاهێنانی بەیانیان بکە چونکە ئەوە یارمەتیت دەدات جەستە و دەروونێکی تەندروستت هەبێت و بە وزەیەکی زۆرە رۆژەکەت دەست پێدەکەیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

لەم چەند ڕۆژەدا تاڕاددەیەك کەمتەرخەمی بە کارەکانتەوە دیارە و نازانیت چۆن بڕیاری ڕاست بدەیت، بۆیە دەبێت کەمێک ئارام بیتەوە و بە شێوەیەکی ژیرانە بیربکەیتەوە.

دووپشك 23/ 10-21/11

گیانی گفتوگۆت هەبێت و بە زۆر بۆچوونەکانت مەسەپێنە بەسەر خۆشەویستەکەتدا، بەڵکو نەرم بە لە مامەڵەکردن لەگەڵیدا، هەروەها لەگەڵی بە و گوێی بۆ بگرە تا بەتەواوی دەزانێت چی دەوێت .

كەوان 22/11 - 21/12

پلانێك دادەنێیت لەگەڵ چەند هاوڕێیەکت بۆئەوەی گەشتێك بکەیت و ئەمڕۆ لەناو سروشتدا بەسەر ببەیت، بەڵام ئەگەری هەیە گۆرانکارییە بچوکەکان لە پلانەکە دوربخەنەوە، گۆڕانکارییەکان کاریگەریی نابێت و رۆژێکی خۆش دەبێت.

گیسك 22/12 - 19/1

ڕۆژێکی پڕ لە فشارە و دۆخەکە ماندووت دەکات، لەوانەیە تاڕاددەیەك تووشی ناکۆکی ببیت لە شوێنی کارەکەتدا و رۆژەکەت بە نیگەرانی بەسەر ببەیت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

لەوانەیە شەڕی بچووکت بۆ دروست ببێت لەگەڵ هاوکارەکانت ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەوڵدەدەیت رازی بکەیت تا واز لە خۆپەرستی بهێنێت، رەنگە تا ڕاددەیەك سەرکەوتوو ببیت و لە هەندێك بابەتی دیکەدا شکست بهێنێت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

کەمێك بحەوێرەوە و دووربکەوەرەوە لە نیگەرانی کار، هەندێک وەرزش بکە چونکە سوود بەخشە بۆ تەندروستیت، و بەخێرایی تێبینی جیاوازیەکە دەکەیت.

ئ.ل