بۆ دایکان.. گریانی بەردەوامی منداڵ بۆچی دەگەڕێتەوە و چۆن چارەسەری دەکەیت؟

AM:09:15:28/12/2021

17104 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر تۆ لەو دایکانەی کە منداڵە بچووکەکانیان هەمیشە دەگرین و هاوار دەکەن ئەوا بێ خەم بە، تۆ تەنیا نیت بەڵکو ئەم کێشەیە گشتییە و زۆربەی خانمانی جیهان رووبەڕووی دەبنەوە.

بەپێی ماڵپەڕی"فوشیا" هۆکارەکانی گریانی بەردەوامی منداڵ بۆ ئەمانە دەگەڕێتەوە:

هۆکارەکانی گریانی منداڵ هەندێک کات زۆرن، لەگەڵ منداڵاکەشدا دەگۆڕن، لەکاتێکدا گریان زۆر ماندووکەرە بۆ منداڵکە و هۆکارەکانیشی زۆرن و زانینیان دەکرێت بەجۆرێک لەجۆرەکان کەمی بکەنەوە.

یەکێک لە هۆکارە دیارە باوەکان هەستی برسێتییە لە منداڵدا، باشترە بزانیت منداڵەکەت کەی برسی دەبێت، بەتایبەت ئەگەر تەمەنی خوار سێ مانگ بوو، دەبێت بزانیت منداڵ پێویستی بە وەرگرتنی شیری سروشتی دایکەکەیە هەموو دوو بۆ سێ کاتژمێر جارێک، ماوەکەش زیاتر دەبێت ئەگەر منداڵەکە شیری سروشتی دایک نەخوات.

هەروەها منداڵ هەندێک کات دەچێتە باری گریانی بەردەوامەوە بەبێ هۆ، کە زیاتر لە سێ کاتژمێر تێدەپەڕێت رۆژانە.

هەرچەنە دەکرێت هۆکارەکەی نەزانیت، بەڵام بزانە هەندێک کات گاز و کێشەی هەرس لەوانەیە هۆکاربن.

بەهەمان شێوە منداڵ لەوانەیە بەهۆی ماندوێتی، بێزاری یان ئەگەر باری دەروونی و مێشکی تێک بچێت یان دایبییەکەی پێویستی بە گۆڕین هەبێت وا دەکەن منداڵەکە لە گریان نەکەوێت.

چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵێکدا بکەین کە هەمیشە دەگری؟

ئەگەر هۆکارەکان زۆر روون نەبوون، دەتوانیت بەهەندێک رێگە کەمی بکەیتەوە، یەکەم چارەسەر خواردن پێدانێی بەشیری سروشتی خۆت، چونکە برسێتی لەوانەیە هۆکاری سەرەکی بێت بۆ گریانە بەردەوامەکانی.

ئەمەش چارەسەری نەکرد، دەتوانیت منداڵەکەت ببەیتە دەرەوە و کەشەکەی بۆ بگۆڕیت و هەستە ناخۆشەکانی لەسەر کەم بکەیتەوە.

ئەگەر ئەوانە چارەسەر نەبوون، ئەوا منداڵەکەت بەبێ هۆکار دەگری و باشتر وایە چارەسەریتر تاقیبکەیتەوە وەک، گۆرانی بۆ وتن، یاری بۆ کردن، یان کردنە سەر جۆلانێ.

ر.ئ