لەکاتی وەرزی زستاندا، زۆرینەمان ئارەزووی خواردنەوەی گەرم دەکەین، بەڵام
چونکە زۆرینەی خواردنەوەکان کافایینیان تێدایە، کاریگەرییان لەسەر کوالیتی خەو دەبێت.
شیر یەکێکە لەخواردنەوە باش و بەسوودەکان بۆ وەرزی زستان، ئەگەر هەندێك
بەهاراتی تێبکرێت ئەوا چەندین سوودی گرنگی دیکەی بۆ تەندروستی دەبێت.
باشترین ئەو پێکهاتانەش کە دەتوانرێت بۆ شیر زیادبکرێت زەنجەفیل و
دارچینە، کە چەندین سوودی دیکە بۆ شیر زیاد دەکەن، چونکە زەنجەفیل و دارچین دەوڵەمەندن
بە دژەئۆکسیدەکان و کانزاکان، کە یارمەتیدەرن بۆ چارەسەری هەستیاری وەرزی، سەرما،
داخرانی لوت، هەوکردنی قوڕگ و تێكچوونی هەرس.
هەروەها یارمەتیدەرن بۆ باشترکردنی کرداری هەرس و دابەزینی کێش، هەروەها
کاریگەریی دژە هەوکردنیان لەسەر جەستە هەیە، کە هەوکردنەکان کەمدەکاتەوە.
بۆیە دەتوانن کوپێك شیر لەگەڵ دوو کەوچك زەنجەفیلی هاڕاو و کەمێك
دارچین تێکەڵ بکەن و لەجیاتی شەکر هەنگوینی تێبکەن و بە گەرمی بیخۆنەوە بۆئەوەی تەواوی
سوودەکانی لێوەربگرن.
ر.ئ