سێ ڕێگە بۆ نەمانی کۆکەی منداڵ لەکاتی خەودا

PM:10:07:25/12/2021

55172 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی نەخۆشییەکانی هەڵامەت و کۆکە و سەرما، منداڵان زیاتر لە هەر چینێکی تر توشی دەبن، بەتایبەت کۆکە کە زیاتر لە شەواندا بەسەریاندا زاڵ دەبێت و توشی خەوزرانیان دەکات، هەر بۆیە دەتوانرێت بە گیراوەی سروشتیی چارەسەری ئەم گرفتە بکرێت.

مونا عەبدولهادی راوێژکاری نەخۆشییەکانی منداڵان بە ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی راگەیاندووە، بۆ نەمانی کۆکەی شەوان لە منداڵدا دەتوانرێت سوود لەم گیراوە سروشتیانە وەربگیرێت، ئەوانیش:

گوێزەر و پرتەقاڵ

گوێزەرەکە ورد بکە و تێکەڵی ئاوی پرتەقاڵەکەی بکە، پێش خەوتن بیدە بە منداڵەکەت، بەرگریی جەستەی بەهێز دەکات و کۆکەی کەمدەکاتەوە.

نەعنا

چەند گەڵایەکی نەعنا تێکەڵ بە ئاو بکە و بیخەرە سەر ئاگر، دوای کوڵاندنی گەڵاکانی ناوی دەربهێنە و ڕێگە بدە کەمێک سارد بێتەوە، دواتر کەوچکێک هەنگوینی بۆ زیاد بکە و بیدە بە منداڵەکەت.

زەیتی زەیتوون

بڕێکی کەم لە شەکر تێکەڵ بە زەیتی زەیتوون بکە و بیدە بە منداڵەکەت.

ئ.ل