شاناز زاهیر 'شاژن' بڵاودەکاتەوە

PM:09:16:25/12/2021

16260 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ شاناز زاهیر لەدوای ئەوەی کارکردنی لەگەڵ نەوید زەردی گۆرانیبێژ کۆتایی پێهێنا، لە ئێستادا و بۆ سەریساڵ بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

شاناز زاهیر لە هەژماری ئینستاگرامەکەی ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەریی خۆی کردووە کە گۆرانییەکە بەناوی "شاژن"، وابڕیارە لە سەریساڵدا بڵایبکاتەوە.

ئاشکرایکردووە، هۆنراوەی ئەم بەرهەمەی لەلایەن مازیار فایەقەوە نوسراوە و محەمەد باز کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و بەرهەمهێنانی خۆیەتی، هەروەک لەسەر ئەم بەرهەمەی نوسیوویەتی " لای خۆم گۆرانییەکی زۆر تایبەتە، دڵنیام بە دڵی ئێوەی ئەزیزیش دەبێت و شادی دەخاتە دڵتانەوە".

شاناز دوای راگەیاندنی کۆتایی پێهاتنی گرێبەستی کارکردنی لەگەڵ کۆمپانیاکەی هونەرمەند نەڤید زەردی، ئەم یەکەم گۆرانییە بڵاویدەکاتەوە.

شاناز زاهیر کە پێشتر بە لۆکە زاهیر ناسرابوو، یەکێکە لە گۆرانیبێژەکانی کوردستان و ماوەی چەند ساڵێکە کاری هونەریی دەکات، جگە لە کوردی بە زمانی عەرەبی و فارسی گۆرانی وتووە، خاوەنی ئەلبووم و چەندین کلیپ و گۆرانی تایبەت بە خۆیەتی.

ئ.ل