چۆنیەتی ئامادەکردنی سەروپێ

AM:11:31:25/12/2021

7312 جار خوێندراوەتەوە

سەروپێ لە هەندێک ناوچە پێی دەوترێت "پاچە" یەکێکە لەو خواردنانەی زۆر کەس حەز بە خواردنی دەکات و شێوازی ئامادەکردنی جیاوازی هەیە، زیاتر لە میوانداری و کەشی سارددا ئامادە دەکرێت.

لێرەدا بە ڕێگەیەکی ئاسان ئامادەکردنەکەی دەخەینە ڕوو.

کەرەستەکانی:

ورگ و قاچ و زمانی بەرخ

نیو کیلۆ قیمە

دوو کوپ برنجی خڕ

زەیت

دوو کەوچکی چێشت زیرە و زەردەچەوە و ئاڵەتی ڕەش و بەهاراتی سەروپێ

شەش دەنک مێخەک

خوێ بەپێی پێویست

زەیت

ئاو

بادەم و گوێز و کشمیش

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا سەروپێکان بەباشی پاککرابێت و شۆرابێتەوە، یەکەمجار قاچ و زمانەکەی بە لەتکراوی بخرێتە ناو بوخارێکەوە و بەهارات و خوێ و ئاوی گەرمی تێبکرێت، لەسەر ئاگرێکی بەهێز دابنرێت، دوای پێنج خولەک گڕی ئاگرەکە کەمبکرێتەوە.

ورگەکان پارچە پارچە بکرێت و بە دەزوو لاکانی بدورێت جگە لە لایەکی بۆئەوەی برنجەکەی تێبکرێت.

قیمەکە لە تاوەیەکدا سوربکرێتەوە و کەمێک زەیتی تێبکرێت، پاشان خوێ و کاکڵە گوێز و بادەم و کشمیشەکەی تێکەڵبکرێت و پێکەوە سوربکرێنەوە.

برنجەکە بشۆرێتەوە و زیرە و ئاڵەتی ڕەش و زەردەچەوە و خوێ و مێخەکی تێبکرێت و تێکبدرێت، دواتر قیمە سورکراوەکەی تێکەڵبکرێت، دوای ئامادەکردنی برنجەکە بە کەوچک بکرێتە گیپەکانەوە، بە مەرجێک نیوەی گیپەکە برنجی تێبکرێت بۆئەوەی برنجەکەی ناوی ڕەق دەرنەچێت.

قاچ و زمانەکان لەناو بوخارەکە دەردەهێنرێت و دەکرێتە مەنجەڵێکەوە و گیپەکانی تێدەکرێت، دەخرێتە سەر ئاگرێکی مامناوەند و وازیلێدەهێنرێت تا دەکوڵێت، لە کۆتاییدا ئامادەی خواردن دەبێت.

ر.ئ