وشکبوونەوەی پێست حالەتێکی تەنردوستیە بە Xerosis ناسراوە، چەند هۆکارێک دەبنە هۆی ئەمە و دەتوانرێت بەهەندێک
رێگا چارەسەر بکرێت.
ماڵپەڕی " ڤێری وێڵ
هێلس" لە راپۆرتێکدا باسی نیشانە و هۆکار وچارەسەرەکەی بەم جۆرە کردووە:
نیشانەکانی:
خوراندن.
هەڵدانی پێست.
رەقبوونی پێست.
درزبردن وبرینداربوونی پێست.
پێستەکە دەکرێت ڕەنگی سپی یاخود ڕەساسی
دەرکەوێت، یاخود هەندێک جار رووی سەر پێستەکە چینی ڕەق و وشک دروست دەکات بەسەر
پێستە ئاساییەکەدا.
زیادبوونی ئەم حاڵەتە دەکرێت خراپتر بێت و تووشی
سوربوونەوە و هەستیاری بکات، قڵیشەکان دەکرێت قوڵتر ببنەوە و خوێنیان لێبێت.
حاڵەتی Xerosis دەکرێت لە هەموو شوێنێکی جەستەدا ڕووبدات
بەڵام باوترین شوێنەکان لەسەر قۆڵ، دەست، قاچ، و پێیەکانە، دەموچاویش بەهەمان شێوە
پێستی وشک لەسەری دروست دەبێت.
ئەم حاڵەتە دەکرێت بەردەوام نەبێت و ماوە
ماوە دروست بێتەوە، بەتایبەت لە گۆڕینی وەرزەکاندا، بەتایبەت لە هاوین و زستاندا.
هۆکارەکانی:
Xerosis کاتێک دروست
دەبێت پێست شێداریەکەی لەدەست دەدات و ئەمەش پێستەکە وشک دەکاتەوە.
پێست بڕێکی زۆر کونیلەی چەوری تێدایە کە
چەوری سروشتی دروست دەکەن پێی دەوترێت sebum، یارمەتی پێست دەدات شێداربێت، هەروەها دژە ئاویشە بۆ پێست ولەگەڵ
ئارەقکردنەوەش بۆ ڕاگرتنی پلەی گەرمی لەش سوودیان هەیە.
تەنیا یارمەتی پێست نادات بۆ ئەوەی بە شیداری
بمێنیتەوە. بەڵکو پێکهاتەیەکی جیاوازی دیکەش کە بە چینی stratum
corneum ناسراوە شێداری
دەداتە پێست.
دەکرێت نەخۆشیە درێژخانەکانیش هۆکاریک بن بۆ
ئەم حاڵەتە.
چارەسەر:
چارەسەری ئەم دۆخە دەکرێت لەڕێگەی کرێمی
شێداروە بەکار بێت لەگەڵ گرنگی پێدانێکی باشی پێستەوە.
ر.ئ