وێنە.. لە شارێکی عێراق ژنێک بە سکێک چوار منداڵی بوو

PM:03:30:23/12/2021

19600 جار خوێندراوەتەوە

لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون لە کەربەلا ژنێکی تەمەن سییەکان بە سکێک چوار منداڵی بووە، کە سیانیان کچە و دانەیەکیان کوڕە.

بەگوێرەی سەرۆکی دەستەی پزیشکی و تەندروستیی نەخۆشخانەکە بتول جومعە مالکی، ژنەکە یەکێکە لە دانیشتوانی شارەکە و تەمەنی لە سییەکاندایە، بە تەندروستییەکی باشەوە خۆی و منداڵەکانی نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەکردووە، ژنەکە کاتێک هێنراوەتە نەخۆشخانە سکەکەی لە قۆناغی مانگی حەوتەمدا بووە و ئازارێکی زۆری هەبووە لەگەڵیدا کەمخوێن بووە، گرفتی منداڵدانی هەبووە، هەر بۆیە بەخێرایی پشکنینی بۆ کراوە و رەوانەی ژووری نەشتەرگەریی کراوە، دوای نیو کاتژمێر هەر چوار منداڵەکەی بە نەشتەرگەریی دەرهێنراون کە کێشیان لە نێوان ٨٠٠ بۆ ١٢٠٠ گرامدا بووە.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، دوای ئەوەی نەشتەرگەرییەکە تەواو بووە خراونەتە بەشی چاودێریی و چارەسەر پێویستیان بۆ کراوە، بە تەندروستییەکی باشەوە دایک و منداڵەکان نێردراونەتەوە ماڵەوە.

No description available.

No description available.

 

ئ.ل