هەرگیز بیر لەوە کردۆتەوە بۆ قژی مرۆڤ سپی دەبێت؟دەکرێت
وەڵامەکەت لەم بابەتەدا دەست بکەوێت.
ماڵپەڕی" کیدس هێلس" ئەو هۆکارانەی
خستۆتەڕوو کە دەبنە هۆی سپی بوونی تاڵە قژەکان:
لەڕاستیدا هەر تاڵە قژێک لە دوو بەش
پێکهاتووە:
یەکەم: قەدی تاڵە مووەکە، ئەو بەشە
ڕەنگکراویەکە لەسەر سەر دەرکەوتووە.
دووەم: ڕەگ، بەشی ناوەوە دەگرێتەوە و چەقیوەتە
ناو پیستی سەرەوە.
ڕەنگی هەموو تاڵێکی قژ لەڕێگەی مولولەوە
چواردەورە دراوە لەژێر پێستەکەدا بە کیسی تاڵە قژەکان ناسراوە. هەموو کیسیکی تاڵە
قژەکان ژمارەیەکی دیاریکراو خانەی بۆیەیی تێدایە، ئەم خانە بۆیانە مادەیەکی کیمیای
دروست دەکەن پێی دەوترێت میلانین، رەنگ دەداتە لقی تاڵە قژەکان وەک قاوەیی، زەرد،
ڕەش و سوور و هتد...
میلاین هەروەها بەرپرسە لە ڕەنگی پیست، کاتێک
پیر دەبین خانەی بۆیەیی لەناو کیسی تاڵە قژەکاندا دەمرن و نامێنن و ئەوەندەی
میلانین تێدا نامێنێت کە ڕەنگی قژەکەی پێبگۆرێت بۆیە رەنگەکە دەگۆڕێت بۆ سپی،
ڕەساسی و زیوی.
ئەمە تەنیا بە تەمەنەوە نەبستراوەتەوە و
دەکرێت لە هەر تەمەنێکدا بێت کەسەکان قژیان سپی ببێت. دەکرێت هەر لە تەمەنی
هەرزەکاریەوە قژ سپی یاخود رەساسی ببێت، هەندێکی دیکەش تا تەمەنی ٣٠ یان ٤٠ ساڵی
ئەزموونی ئەمە ناکەن، ئەمەش دەکرێت پەیوەندی بە بۆماوەیەوە هەبێت.
قژی سپی زیاتر لەوکەساندا دەرەکەوێت کە قژیان ڕەشترە
چونکە دەردەکەوێت و دیاردەبێت.
ئەو
کەسانەی قژیان کاڵترە ئەگەری سپیبوونی قژیان زیاتر لەوانی دیکە، لەوکاتەوی کەسەکە
تێبینی قژی سپی و رەساسی دەکات ئەوا ١٠ ساڵی دەوێت تا هەموو تاڵەکانی قژ سپی دەبێت،
هەندێ باوڕیان وایە ڕووداوێکی لەناکاو کە توشی شۆک بکات دەکرێت قژ سپی بکات، بەڵام
زاناکان لەگەڵ ئەم بیروباوەڕەدا نین.
ر.ئ