سەمیرا کارزان گۆرانییەکی زەکەریا عەبدوڵا دەڵێتەوە

PM:02:49:21/12/2021

79292 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەمیرا کارزان گۆرانی "قەدەر"ی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵای بە ستایلی تایبەت بەدەنگی خۆی وتووەتەوە.

سەمیرا ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ ئەو گۆرانییەدا ژیاوە و هیوادارە بە دڵی هەوادارەکانی بێت.

"قەدەر" یەکێکە لە گۆرانییە دیارەکانی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵا و تراکی ئەلبوومی "لاپەڕەی سپی"یە، سەمیرا کارزانیش جارێکی تر بە شێوازی تایبەت بە دەنگی گۆرانییەکەی وتووەتەوە و لە چەناڵی یوتیوبی دەستگیرانەکەی ڕێباز شەمامی بڵاوکردووەتەوە،هەر ئەویش کارە موزیکییەکان و ئەرەنجمێنت و دەرهێنانی بۆ گۆرانییەکە کردووە.

سەمیرا کارزان تەمەنی ٢٢ ساڵە و لەدایکبووی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە وخوشکی پەرەستۆ کارزانی گۆرانیبێژە، ماوەیەکی کەمە لە بواری هونەرییدا دەرکەوتووە و چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی هەیە، زیاتر بە گۆرانی "دکتۆر" ناوبانگی پەیداکردووە.

ئ.ل