وێنە.. کچێک لە یەک کاتدا بە یەک دەست سێ تابلۆ دەکێشێت

PM:06:13:20/12/2021

3252 جار خوێندراوەتەوە

کچێکی کازاخستانی لە ڤیدیۆیەکدا تواناکانی خۆی دەرخستووە، کە بە یەک دەست و لە یەک کاتدا و لەسەر سێ پارچە کاغەز تابلۆی سێ کەسایەتی دەکێشێت.

روسیا تودەی ڤیدیۆی ئەو کچەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کچە کازاخستانییە و ناوی ئاسیل بیکجانە، بە تەکنیکێکی هونەری زیرەکانە لە یەک کاتدا سێ تابلۆ دەکێشێت.

هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، ئەو کچە تەنیا یەک دەست بەکاردەهێنێت و لەسەر سێ کاغەز و بە سێ قەڵەم کە لە ئاستی یەکتر بە راگرێکەوە جێگیری کردوون، سێ تابلۆی جیاواز دەکێشێت.

کارەکانی بووەتە جێگەی سەرنجی خەڵکی و ڤیدیۆی کێشانی تابلۆکانی بینەرێکی زۆریان هەیە، بینەرەکانی ئاشکرایان کردووە کە ئاسیل توانایەکی هونەریی بەرزی هەیە.

ئ.ل