چی ڕوودەدات ئەگەر بۆ دووهەفتە واز لە خواردنی شەکر بهێنیت؟

PM:12:26:18/12/2021

46280 جار خوێندراوەتەوە

پزیشک دیریا ئۆڵدز، پسپۆڕی پزیشکی دەمارەکان، سوودەکانی وازهێنان لە شەکر باس دەکات.

بەپێی ماڵپەڕی "ئەل واع" لەدیدی ئەم پسپۆڕەوە سوودەکانی وازهێنان لە شەکر لەدوو هەفتەدا باس دەکات:

ئەم پسپۆڕە لەرۆژنامەی" Sözcü "ی تورکیدا باسی ئەمە دەکات و دەڵێت" خواردنی مۆز لەرۆژێکدا ئەو بڕەی تێدایە کە جەستە پێویستێتی، بەڵام زیاد خواردنی ئەو بڕە زیان بە جەستە دەگەیەنێت".

پسپۆڕەکە ئامۆژگاری هەموو کەسێک دەکات و دەڵێت" بۆماوەی دووهەفتە لەخواردنی شەکر خۆتان دووربخەنەوە، بۆئەوەی مرۆڤ هەست بە گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان بکات لە تەندروستی خۆیدا.

راشیگەیاند" شەکر پێست بەتەمەن دەکات، وشکی دەکاتەوە و ناهێڵێت جەستە گەشە بکات، هەروەها دەبنە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی ئەنسۆلین بەتایبەت لەپیاواندا، بەمەش دروستکردنی هۆرمۆنی تێستێسترۆن کەم دەکەنەوە.

زۆر خواردنی شەکر پەپکەی خوین لەسەر خوێنبەرو خوێنهێنەرەکان و ئازاری جوگمەکان زیاد دەکات.

هەروەها ئاماژەشی بەوەدا" ئەگەر تۆ کەسیکیت حەزت لە خواردنی شیرینی هەیە، ئەوا باشتر لەگەڵ سەرچاوەیەکدا بیخۆیت کە پرۆتینی تێدابێت، وەک شیر، چونکە بەرزبوونەوەی لەناکاوی ئاستی شەکر لەخوێن و بڕی ئەنسۆلیندا رادەگرێت.

ر.ئ