قورگ ئێشە بەیەکێک لە باوترین کێشە
تەندروستییەکان دادەنرێت، بەتایبەت لە زستاندا، هەندێک چارەسەری سروشتی دەتوانن
ئەمە بنبڕ بکەن.
ماڵپەڕی" پێن مێدیسن" بەکورتی
هەندێک لەو چارەسەرە سروشتییانەی خستۆتەڕوو:
هەنگوین
لەگەڵ پەرداخێک ئاوی شلەتێندا تێکەڵی بکە و
بیخۆرەوە.
لیمۆ
بەهۆی دەوڵەمەندی ڤیتامین C دەتوانێت
سیستەمی بەرگی بەهێز بکات و قورگ ئێشە نەهێڵێت.
ساسی توون
ساسی توون بیبەری توونی تێدایە کە دەتوانێت
دژی هەوکردن بجەنگێت و قورگ ئێشەکەت نەهێڵێت.
چا
چای ئاسایی و چای سەوز هەردووکیان پڕیانە لە
مادەی دژە هەوکردن و دژە بەکتریا.
خوێیاو
کەوچێک چا بکەرە ناو پەرداخێک ئاوی شلەتێنەوە
و بیخۆرەوە.
بەکارهێنانی شێدارکردنی کەش( بکرێت بەناو
قورگدا)
دەکرێ وشکی کەشوهەوای سارد قورگ ئیشە تووش
بکات، بەکارهێنانی ئەمە زۆر سوودی بۆ قوڕگ هەیە و رزگارت دەکات.
ر.ئ