کاریگەرییەکانی هۆڕمۆنی نێرینە لەسەر جەستەی پیاوان

PM:05:04:16/12/2021

12724 جار خوێندراوەتەوە

"تێستۆستیرۆن" هۆڕمۆنی نێرینەیە و لە گوونەکانەوە دەردەدرێت و لە سەرەتای باڵخ بوونەوە دەست پێ دەکات تا دوا تەمەنی کەسەکە و کاریگەریی زۆری لەسەر جەستەی پیاوان دەبێت.

ماڵپەڕی givelegacyلە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی هۆڕمۆنی نێرینە کردووە لە پیاواندا، ئەم رۆڵانە لە جەستەدا دەبینێت:

یەکەم: ئارەزووی سێکس ڕێکدەخات.

دووەم: بەرهەمهێنانی خرۆکە سورەکانی خوێن.

سێیەم: رێکخستنی باری دەروونی و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی .

چوارەم: گەشە و پێگەشتنی سپێرمە خانەکان.

پێنجەم: دروست بوونی ماسولکە و سوتاندنی چەوری.

شەشەم: پتەوکردنی ئێسکەکان و ڕێگریکردن لە داخورانی ئێسکەکان.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، هۆرمۆنی نێرینە گۆڕانکاری بەسەردا دێت بە پێی تەمەن و وەرزەکان و کاتەکانی ڕۆژ، بۆ نموونە لە گەنجاندا زۆرترە تا بەتەمەنەکان، لە بەیانیان زۆرترینە تا کاتەکانی تری ڕۆژ، بە درێژایی ڕۆژەکە لە گۆڕانکاریدایە، لە وەرزی بەهاراندا ڕێژەی دەردانی هۆڕمۆنی نێرینە زۆرترە بە بەراورد بەوەرزەکانی تر، کاریگەریەکانیشی گۆڕانکاری بەسەردا دێت وەک تێکچوونی میزاج و تێکچوونی کاتەکانی خەو و گۆڕان لە ئارەزووە سێکسییەکاندا، بەڵام ئەمانە هاوتا نییە بە سوڕی مانگانە لە ژناندا، هەر بۆیە دەستەواژەی سوڕی مانگانەی پیاوان دەستەواژەیەکی نازانستییە.

ئ.ل