پزیشكێکی کەنەدی
لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکەوە لە تیك تۆك وردەکاری گەشەی ئاوڵەمەیەکی
بڵاوکردووەتەوە کە لە ناو جگەری ژنێکدا گەشەی کردوە، کە ئەمەش یەکێکە لە حاڵەتە
دەگمەنەکانی دروستبوونی منداڵ لە دەرەوەی منداڵداندا.
پزیشکێکی بواری منداڵان
بەناوی مایکڵ نارڤی لە پەیمانگای توێژینەوەکانی منداڵان لە مانیتۆبا لە کەنەدا
ئاشکرایکردوە، ئەم حاڵەتە کاتێك دەرکەوتووە کە پزیشکەکە سۆنەری بۆ مەخۆشەکە
کردووە، لەوکاتەدا بینیویەتی منداڵەکە لە دەرەوەی منداڵدان گەشەی کردوە، بەگوێرەی
بابەتێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی".
لە وردەکاریئەو هەواڵەدا
وتوویەتی، ئەو ژنە لە تەمەنی ٣٣ ساڵیدا بووە و هاتووە بۆلام بەهۆی ئەوەی بۆماوەیەكی
درێژخایەن بەبێ وەستان لە سووڕی مانگانەدا بووە، دواتر دەرکەوتووە کە منداڵەکە لە
جگەری دایکیدا بووە.
کە ئەمەش یەکەمجاربوە ئەو پزیشکە حاڵەتێکی لەو
جۆرە ببینێت، چونکە زیاتر ئەو منداڵانەی لە دەرەوەی منداڵداندا گەشە دەکەن لە سکی
دایکیاندا دەبن نەك جگەریان.
بەگوێرەی راپۆرتە
هەواڵییەکان پزیشکان توانیان دایکەکە رزگار بکات بەڵام منداڵەکە مرد و رزگار نەکرا.