شفتە یەکێکە لە خواردنە بەتامەکان و جەندین
جۆری جیاوازی هەیە و ئامادەکردنی ئاسانە و کاتی زۆری ناوێت، لێرەدا ئاماژە بە
چۆنێتی ئامادەکردنەکەی دەکەین بە مریشک.
پێداویستیەکان:
نیو کیلۆ مریشکی کوڵاو
کەوچکێک کەرە
خوێ بە پێی ئارەزوو
دوو کەوچک زەیت
هێلکەیەک
سێ کەوچک ماست
چوار کەوچک نانی هاڕڕاوی
وشک
کەوچکێکی چا بیبەری هاڕڕاوی وشک
کەرەوز بەپێی ئارەزوو
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا گۆشتی مریشکەکه
بکە بە قیمە، پاشان لەگەڵ نانە هاڕاوەکە و هێلکە و کەرەوز و خوێ و بیبەر و
کەرەستەکانی تر تێکەڵی بکە و وەکو هەویر بیشێلە تا ئامادە دەبێت.
هەویرە ئامادەکراوەکە بەش بەشی بکە و لەناو زەیت
سوری بکەرەوە و پێشکەشی بکە.
ئ.ل