خەڵک بە گشتی
حەزیان بە خواردنی جپسی پەتاتە هەیە، هەندێک کات خەلک جپس خەلک ئالوودە دەکات و
کاریگەری خراپ لەسەر جەستە دەبێت
بەپێی ماڵپەری " ئیت زس"هەندێک لەهۆکارەکان ئەمانەن:
کەمی مادەی
خۆراکی:
یەکەم زیانی
جپسی پەتاتە ئەوەیە ئەگەر بەردەوام لە سیستەمی خۆراکیدا دایبنێیت ئەوا خۆت لە زۆرێک
مادەی خۆراکی دوور دەخەیتەوە، لەکاتێکدا زۆر کەم ڤیتامین و مادەی کانزای تێدایە.
بەرزی فشاری خوێن
مادە زیان
بەخشەکە سۆدیۆمە لە جپسدا کە زۆرێک کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی دڵە دەمارەکان
هەیە.
زۆر خواردنی
سۆدیۆم دەتوانێت پەستانی خوێن بەرز بکاتەوە و ئەمەش دەبێتە جەلدەی دەماخ و دڵە
کوتە و نەخۆشیەکانی سوڕی کۆرۆنەری و گورچیلە. جپسی پەتاتە بەگشتی نزیکەی ١٢٠ بۆ
١٨٠ میلی گرام سۆدیۆمیان تێدایە، زۆرێک لە خەلک زیاد لە پێویست لە کاتی خواردنی جپسی پەتاتەدا سۆدیۆم دەخۆن
بەبێ ئەوەی بزانن، بەپێی ڕاپۆرتێکی Dietary Guidelines for
Americans لە ساڵی ٢٠١٠ دا دەرکەوتووە کە زۆربەی خەلک دەبێت خواردنی خوێ بۆ
٢،٣٠٠ میلیگرام کەم بکەنەوە لە ڕۆژێکدا.
بەرزی ڕێژەی
کۆریسترۆڵ:
بەردەوام
خواردنی جپس دەتوانێت ڕێژەی کۆریسترۆل بەرزبکاتەوە بەهۆی ئەو پێکهاتە و بڕە
چەورییەی کە لە جپسەکەدادەبینرێت.
ئەو ڕۆنەی بۆ جپسی سورەوەکراو بەکارد دێت
چەوریەکی تێرە ئەمەش پەیوەندی بە بەرزی کۆریسترۆلەوە هەیە، بەرزی ڕێژەی چەوری لە
دەمارەکانی خوێندا ڕێژەی کۆریسترۆل و مەترسی نەخۆشیەکانی سوڕی کۆرۆنەری لە خویندا
زیاد دەکات بەهۆی جپسەوە.
تۆوێژینەوەکان
دەریان خستووە کە جپسی پەتاتە ئالودەت دەکات.
ئەو بەشەی تایبەتە
بە خەو ، جپس خاوی دەکاتەوە ئەمەش کێشەی
کەم خەوی تووش دەکات.
·ئەم شتانە جێبەجی بکە:
·لە هەفتەیەکدا کەمتر لە
جارێک بیخۆ لەبری ئەوەی هەموو ڕۆژێک بیخۆی بەبەردەوامی.
·بۆ سوورکردنەوەی جپسەکە
دەتوانیت رۆنی گولەبەڕۆژە بەکاربهێنت بەڵام نابێت بیسوتێنیت. هەتا دەتوانیت پەتاتە
بکوڵێنە لەبری سورکردنەوە وەک جپس.
ر.ئ