هەندێک کەس پەڵە و
نوکتەی سپی لەسەر نینۆکیان دروست دەبێت، کە ڕەنگە چەند گرفتێکی تەندروستیی هۆکاربن
بۆ دەرکەوتنی ئەو پەڵانە.
ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا
ئاماژەی بە هۆکارەکانی دروستبوونی پەڵەی سپی سەر نینۆکی کردووە، کە بریتین لە:
یەکەم: پاک ڕانەگرتنی
نێوانی نینۆکەکان.
دووەم: بوونی هەستیاریی
بۆ هەندێک دەرمان و کەرەستە کە بەر دەست دەکەوێت.
سێیەم: دروستبوونی کەڕوو
لە ژێر نینۆکەکان.
چوارەم: زۆرکات قەلەقیش
ئەو گرفتە دروستدەکات.
پێنجەم: بوونی گرفتی تەندروستیی
لە جگەر و گورچیلە و کۆئەندامی دەمار.
شەشەم: دروستبوونی کەڕوو
لەگەڵ قەلەقی.
حەوتەم: کەمی ڤیتامین
بی 12 و کانزاکانی وەک کالسیۆم و ئاسن و زینک لە جەستەدا.
هەشتەم: زۆر بەکارهێنانی
بۆیەی نینۆک و دەرمانی لێکردنەوەی بۆیەکە.
نۆیەم: گرنگی نەدان بە
خواردنی میوە و سەوزەکان و ناڕێکی سیستمی خۆراک.
ئ.ل