بوونی برۆیەکی پڕ و برژانگی درێژ خەونی هەموو خانمانە، بەڵام بە پێچەوانەوە
زۆرکات مووەکان دەوەرن و دەبنە هۆی تەنکبوونەوەی برۆ و برژانگەکان.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە ماڵپەڕی "boldsky" باس لە گرنگی بەکارهێنانی
زەیتی گەرچەک دەکات.
زەیتی گەرچەک یەکێکە لەو زەیتانەی سوودێکی زۆر
بە قژ و پێست دەگەیەنێت بەهۆی بوونی چەندین ڤیتامین و ماددەی کانزایی تێیدا، جگە لەوەش
بڕێک ئۆمێگا ٣ تێدایە، ئەم زەیتە یارمەتی بەهێزکردنی موو دەدات.
ئەم زەیتە دەکرێت بدرێت لە برۆ و برژانگەکان کە
شێداری دەکات و وادەکات زووتر برژانگ درێژبێتەوە، ئەمە جگە لەوەی یارمەتی پڕبوونی
برۆ دەدات.
بۆ ئەو مەبەستە پێویستە سەرەتا دەموچاوت بشۆیت
و هیچ ماکیاژێکی پێوە نەبێت دواتر بە لۆکەیەک زەیتی گەرچەک بدە لە برۆ و برژانگەکانت
و باشترە شەو پێوەی بمێنێتەوە.
بەکارهێنانێکی دیکەی زەیتی گەرچەک دەکرێت لەگەڵ
جێڵی ئالۆڤێرا تێکەڵ بکرێت و بۆ ماوەی دوو مانگ هەموو شەوێک بدرێت لە برۆ و برژانگەکان،
ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەری هەیە.