سووری مانگانەی ئافرەت زۆر کات دەبێتە لەدەستدانی
چەندین مادەی کانزایی و ڤیتامین لەڕیگەی خوێنبەربوونەوە. بۆگێرانەوی لەدەستچووەکان
پسپۆڕەکان پێشنیار دەکەن کە سیستەمیکی خۆراکی هاوسەنگ دەتوانێت ئەو کارەت بۆ بکات
و ڕێژەی مادە خۆراکیەکان ڕابگرێت چونکە نەبوونی ئەمانە دەبنە هۆی سەرئێشە دڵ تێکهەڵان،بێ
هێزی.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "برایت ساید" ئەم خۆراکانە
یارمەتی دەرن لە قۆناغی سووڕی مانگانەدا:
برۆکڵی:
زۆریتن مادەی کانزایی کە لەدەستی بدەیت لە خوێن
بەربووندا مادەی ئاسنە. برۆکڵی دەتوانێت ئەو کێشەیەت بۆ چاربکات.
لەپاڵ ئاسندا، برۆکڵی بە مادەی ڕیشاڵی ،مەگنیسیۆم
وپۆتاسیۆم دەوڵەمەندە. کەد ەتوانن کێشەی هەرس چارەسەر بکەن، وماسولکەکان پشووپێ بدەن.
مۆز:
مۆز دەکرێت باشترین هەڵبژاردە بێت بۆت لە سووری
مانگانەدا، ئەو جۆرە میوانەکی پۆتاسیۆم ، مەگنیسیۆم و ڕیشاڵیان تێدایە ئەوا یارمەتی
رێکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدەن.
قاوەی تاڵ:
ئەگەر حەزت لێبوو بۆ ئەوەی قاوەی زیاتر بخۆیت، ئەوا قاوەی تاڵ زۆر
باشە بۆت چونکە مادەی کانزایی پێویستی وەک ئاسن، مەگنیسیۆم، و دژە ئۆکسانی تێدایە،
هەروەها سوودی بۆ وروژمی خوین و هێورکردنەوەی دەمارەکانی خوێندا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا
باری دەروونی پەرە پێدەدات.
ماسی سەلەمۆن:
سەلەمۆن دەبێت لە هەموو سیستەمی خۆراکێکدا زیاد
بکرێت بەهۆی سوودەکانیەوە کە پڕێتی لە ئۆمێگا سێ و دەوڵەمەندی بە پرۆتین.
سەلەمۆن بخۆ لەکاتی سووری مانگانەدا بۆ لابردنی هەوکردن، رێکخستنی
سووری مانگانەکە.
زەنجەفیل:
زەنجەفیل دەتوانێت کۆنترۆڵی هەڵئاوساوی بکات، ئەگەر
هەستت بە نائارامی کرد لە گەدەدا ئەوا دەتوانیت بڕێک بکەیتە ناو چاوە و بیخۆیتەوە.
لیمۆ و پرتەقاڵ:
ئەو دوو میوەیە بخۆ چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین،
وبڕیکی زۆر ڕیشاڵی و ئاویان تێدایە، ئەمەش گرنگە چونکە لەو ماوەیەدا جەستە وشک دەبێتەوە
وپێویستی بە ڤیتامین و ئاو هەیە.
ئەو خۆراکانی دەبێت خۆتی لێ دوور بخەیتەوە ئەمانەن:
ئەو خواردنانەی نابێت بخورێن لەو ماوەیەدا:
شیر:
دەبێت بەرهەمە شیرەمەنیەکان خۆتی لێ بەدووربگریت
لەم ماویەدا، شیر لاکۆتزی تێدایە ، جۆرێکی تایبەتی شەکرە و بەئەستەمی هەرس دەکرێت،
دەتوانێت ئازاری گەدە زیاد بکات.
دوورکەوتنەوە لە نوقڵ وچکلێت، مادای کافایین،
خوارندە توونەکان ئەمانەش زیانیان هەیە لەکاتی سووڕی مانگانەدا.