شێلم یەکێکە لەو
خواردنانەی کە زیاتر لە زستاندا دەخورێت چ بە شێوەی کوڵاو و یان بە شێوازی زیاتر، کە
گرنگی بۆ جەستە هەیە و دەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە شێرپەنجە و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەی
پسپۆڕی زانستی خۆراک لەو بارەیەوە ئاماژەی بە دیارترین سوودەکانی خواردنی شێلم
کردووە بۆ جەستە، ئەوانیش:
یەکەم: دژە شێرپەنجەیە.
دووەم: بۆ گەشەی ئێسک
بەسوودە.
سێیەم: بەهۆی بوونی ڤیتامین
بی یەک چارەسەری کەمخوێنی دەکات.
چوارەم: لاوازی سێکسی
چارەسەر دەکات و سپێرم "تۆو" زیاد دەکات.
پێنجەم: کۆکە و هەڵامەت
کەم دەکاتەوە.
شەشەم: ئاوی شێلم بە دەرمانی
زیپکەی دەم و چاو دادەنرێت.
ئ.ل