پەتاتە یەکێکە لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندە بە نیشاستە و چەندین رەگەزی خۆراکی
گرنگ، بە چەندین شێوازی جیاواز ئامادە دەکرێت، لەوانەش پەتاتەی کوڵاو کە سوودی زۆر
بە جەستە دەبەخشێت.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک بە چەند خاڵێک گرنگترین
سوودەکانی خواردنی پەتاتەی کوڵاوی بەمجۆرە خستووەتە روو:
یەکەم: چالاککردنی کارلێکی خانەکانی لەش.
دووەم: بەهێزکردن و بنیاتنانی مسولکەکان.
سێیەم: کەمکردنەوەی کونبوونی درکە مۆخ لە کۆرپەدا کە لە سکی دایکیدایە و
خۆراکی بۆ دەچێت.
چوارەم: راگرتنی شەکری ناو خوێن.
پێنجەم: پاراستنی تەندروستیی دڵ و دەمار و ماسولکە.
شەشەم: ڕێگریکردن لە نەرمبوونەوەی ئێسک و توشنەبوون بە ئێسکە نەرمە.
حەوتەم: بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگریی جەستە.
ئ.ل