بۆ تەندروستییەکی باشتر.. پێنج خووی نانخواردن نابێت فەرامۆشبکرێن

PM:03:50:04/12/2021

3120 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر ویستت بەتەندروستییەکی باشەوە بمێنیتەوە، باشترین شت ئەویە دەبێت گرنگی بە ژەمە خۆراکەکەت بدەیت و بەپێچاوەنە گرنگی نەدان پێی، کێشەی تەندروستی بۆ دروست دەکات.

ماڵپەڕی" healthhu" دەڵێت پێنج خوو هەن زۆر بنەڕەتین لەکاتی نانخواردندا و سوودی بۆ جەستەمان هەیە، ئەمانە دەگرێتەوە.

بژاردەکەت با ئاو بێت:

هەڵبژاردنی ئاو لەبری خواردنەوە گازییەکان باشترین شتە و کێشە لە کرداری هەرسدا دروست ناکات.

نانخواردن بەشێوەیەکی هێواش:

زۆرن ئەوانەی خێرا دەست دەکەن بەخواردن، ژەمەکە زوو تەواو دەکەن، لەڕاستیدا ئەمە تەندروست نییە، دەبێت هەر ژەمێک بەلایانەی کەمەوە ٢٠ خولکی پێبچێت، تاوەک جەستە ئاماژەکانی تێربوون بنێرێت.

تەنیا یەک قاپ بخۆ:

زۆرن ئەوانەی لەدوای تەواوکردنی یەک قاپدا دەست تێکردنی قاپی دووەم دەکەن، ئەمەش بۆ کێش زیادبوون زیانی هەیە و هیچ سوودێک بە تەندروسی ناگەیەنێت.

خواردنی سەوزە ومیوە:

تا دەتوانیت لە ژەمە خۆراکییەکاندا سەوزە و میوە بخۆ، بەهۆی دەوڵەمەندی بە چەندین ڤیتامین و مادەی کانزای بەسوود.

بەرهەمی دانەوێڵە:

برنجی بۆر و شۆفان زۆر گرنگن بۆ دوورکەوتنەوە لە مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و هاوسەنگی ڕاگرتنی کێش.

ر.ئ