تاقیکردنەوەیەک.. کێشەی کەمبینی لە بەساڵاچوواندا بە سێ خولەک چارەسەر دەکات

PM:02:56:04/12/2021

8936 جار خوێندراوەتەوە

توێژەرەوان لە زانکۆی لەندەنی وڵاتی بەریتانیا، دەریخستووە تاقیکردنەوەیەکی زۆر سادە دەتوانێت، بینینی ناڕێک و تێکچوو، باشتر بکاتەوە لە کەسە بەساڵاچووەکاندا.

ماڵپەڕی "سکای نیوس عەربییە" لە ڕاپۆرتێکدا باسی ئەم توێژینەوەیە دەکات و دەڵێت.

توێژینەوەکە دەریخستووە بەرکەوتنی ڕووناکی سوور سێ خولەک لە بەیانیاندا و یەک رۆژ لە هەفتەیەکدا دەتوانێت کەمبینی لە بەساڵاچووەکاندا باشتر بکات بەهۆی چوون بەتەمەندا.

توێژەرەوان ئەم توێژینەوەیان لەسەر گورگ و مشک تاقیکردەوە، پێش ئەوەی لەسەر مرۆڤ ئەنجامی بدەن.

تاقیکردنەوەیەکەیان لەسەر ژن وپیاوەکان کە تەمەنیان لە ٣٠ بۆ ٧٠ ساڵبوون.

توێژەران چەندین رەنگیان بەکارهێنا و داتاکانیان تۆمارکرد، بۆ ئەوەی بزانن هەموویان بینینی رەنگەکانیان وەک یەکترە یان نا.

هەندێک لە بەشداربووان لە بەیانیاندا بۆ ماوەی سێ خولەک رووناکی سووریان لێدرا، هەندێکی دیکەکان لە نیوەڕۆدابوو، هەندێکی تریان لە ئێواراندا.

پاشان دوای ئەم تاقیکردنەوەیە بە سێ کاتژمێر لە رەنگەکانیان کۆڵییەوە لەسەر چاوییان.

ئەوانەی تیشکی رەنگی سووریان لە چاویان داوە لە بەیانیاندا، ئەنجامەکەی باشبوونی بینینیان بوو بەڕێژەی ٪١٧.

ر.ی