چۆنێتی ئامادەکردنی شێخ مەحشی

PM:12:06:04/12/2021

9472 جار خوێندراوەتەوە

شێخ مەحشی خواردنێکی بەتامە و لەگەڵ برنج پێشکەش دەکرێت، بەڵام شێواز و جۆری جیاوازی هەیە و دەتوانیت بەچەندین پێکهاتە ئامادەی بکەیت، شێخ مەحشیی ئەمجارەمان باینجانە.

بەپێی ماڵپەڕی" خەندان لایڤ" بەم جۆرە دروست دەکرێت.

پێداویستیەکان:

یەک کیلۆ و نیو باینجان

کیلۆیەک گۆشت یان مریشک بەپێی خواست، دەکرێت قیمەکراو بێت

یەک دەسک کەرەوز.

نیو کیلۆ تەماتە

دوو سەلک پیاز

دوو دانە بیبەری سەوز

یەک پەتاتە

دۆشاوی تەماتە بڕەکەی بەپێی پێویست

بیبەری رەش

بەهارات

خوێ

لیمۆندوزی

ڕۆن یان زەیت

چۆنێتی ئامادەکردنی:

باینجانەکە یەک یەک ناوەکانیان دەردەهێنین و هەڵیدەکۆڵین بە ئامێری تایبەت، پاشان لە ڕۆندا سوری دەکەینەوە.

گۆشتەکە ئەگەر قیمەکراو نەبوو جوان وردی بکە، پاشان بیبەری ڕەش و بەهارات و خوێی پێوە دەکەین، لە تاوەیەکدا سوری دەکەینەوە پاش ئەوەی ئاڵبوو، کەرەوزەکەی تێدەکەین.

دواتر بەش بەش قیمەکە دەخەینە ناو باینجانەکانەوە، پەتاتە و تەماتە و پیاز و بیبەر و پێکهاتەکانی دیکە بەشێوازی ئەڵقە ئەڵقە دەبڕین.

سینی ناو فڕنەکە ئامادە دەکەین و زەیتی تێدەکەین، پاشان پەتاتە و تەماتە و پیاز و بیبەرەکە لەسەری ڕیز دەکەین، لەگەڵ باینجانەکان.

دۆشاوی تەماتە و بیبەری ڕەش و بەهارات و خوێ و لیمەندۆزیەکە دەکەینە ناو دەفرێکەوە و ئاوی گەرمی تێدەکەین و دەیتوێنێنیەوە، پاشان دەیکەین بەسەر تەواوی پێکهاتەکاندا و دەیخەینە فڕنەوە تا پێدەگات و پێشکەشی دەکەین.

ر.ئ